تێپەڕگەی کۆمپیوتەر

لە نژیاروانیی کۆمپیوتەردا، تێپەڕگە بنسیستەمێکە کە دراوەکان لە پێکھێنەیەکەوە بۆ پێکھێنەیەکی تر (لە ناوەوەی کۆمپیوتەردا) یان لە کۆمپیوتەرێکەوە بۆ کۆمپیوتەرێکی تر ئەگوازێتەوە. تێپەڕگە بریتییە لە کۆمەڵێک تەل کە دراوەکانی پێدا تێ ئەپەڕن؛ بۆ ئەوەی کە لە بەشێکێ کۆمپیوتەرەکەوە بگەن بە بەشێکێ تری. وەکوو شاڕێیانێک وایە کە دراوەکان بەسەریدا ھاتوچوو ئەکەن.

نموونەیەک

تێپەڕگە لە کۆمپیوتەرە سەرەتایییەکاندا بریتی بوو لە ژمارەیەک تەلی ئەلەکتریکیی ھاوبەر کە پارچەکانی ناو کۆمپیوتەریان پێکەوە گرێ ئەدا، بەڵام ئێستا زاراوەکە بۆ ھەر ڕێکخراوییەکی فیزیکی کە ھەمان ئەرک جێبەجێ بکا بەکار ئەبرێ.

سایز یان پانیی تێپەڕگەش شتێکی گرنگە چونکوو نیشاندەری ئەوەیە کە لە یەک کاتدا چ ڕادە دراوە ئەتوانرێ بگوازرێتەوە. بۆ نموونە، تێپەڕگەیەکی ١٦-بیت ئەتوانێ ١٦-بیت دراوە بگوازێتەوە، لە حاڵێکدا تێپەڕگەیەکی ٣٢-بیت ئەتوانێ ٣٢-بیت دراوە بگوازێتەوە.