تێپەڕوشە یان وشەی تێپەڕبوون یان وشەی نھێنی بریتیە لە وشەیەک یان زنجیرەیەک نووسە کە بۆ سەلماندن، پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە، یا دەستگەیشتن بە سەرچاوەیەک بەکاردەھێنرێت. پێویستە تێپەڕەووشە وەکو نھێنی بپارێزرێت و نەدرێت بەو کەسانەی کە مۆڵەتی دەستپێگەیشتنییان نییە.

لە کۆمپیوتەر دا تێپەڕەووشە ئاساییانە لەگەڵ ناوی بەکارھێنەر بەکاردێت بۆ دەستگەیشتن بە ھەندێک خزمەتی ئینتەرنێتی کە گرینگترینی ئەوان سیستەمی ئیمەیل یان پۆستی ئەلکترۆنی.