تیم ھوارد

یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی


تیم ھوارد (لەدایکبووی ٦ی ئازاری ١٩٧٩)، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئەمریکییە و وەک گۆڵپارێز یاری کردووە. بە شێوەیەکی بەرفراوان بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ھەڵبژاردەی ئەمریکا دادەنرێت لە مێژووی تۆپی پێی ئەمریکادا.[١][٢][٣][٤] و لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩ خەڵاتی دەستکێشی زێریزنی پێبەخشرا وەک باشترین گۆڵپارێز.[٥]

تیم هوارد
بە ئینگلیزی: Tim Howard
لەدایکبوون (١٩٧٩-٠٣-٠٦) ٦ی ئازاری ١٩٧٩ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
North Brunswick، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
وڵاتی وەرزشویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونTimothy Matthew Howard
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپgoalkeeper
پەروەردەMontclair Kimberley Academy، North Brunswick Township High School
دەستپێکی چالاکی١٩٩٧
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ئایینمەسیحییەت
باری تەندرووستیکۆنیشانی تۆرێت، obsessive-compulsive disorder
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩
خولپرێمیەرلیگ، Major League Soccer، USL Championship
خاوەنیMemphis 901 FC
خەڵاتەکانMLS Goalkeeper of the Year Award

پیشەی نێودەوڵەتی دەستکاری

ھوارد لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەی خوار ٢٠ ساڵانی ئەمریکای بوو لە پاڵەوانێتی جامی جیھانیی لاوان لە ساڵی ١٩٩٩ لە نێجیریا.[٦][٧][٨]لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٩٩، بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئەمریکا خوار ٢٣ ساڵان کرا بۆ پاڵەوانێتی یارییەکانی پان ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٩. کە پلەی سێھەمیان بەدەستھێنا پاش بردنەوەیان لە ھەڵبژاردەی کەنەدا .[٩]

وەک گۆڵپارێزی یەدەگ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ٢٠٠٠ بەشداریی کرد. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٠٢، یەکەم یاریی خۆی بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەمریکا بەرامبەر ئیکوادۆر ئەنجامدا. لە ٢ی ئایاری ٢٠٠٦ ھوارد وەک یەکێک لە سێ گۆڵپارێز کە لە ڕیزبەندی گۆڵپارێزەکانی ئەمریکادا بوون بۆ مۆندیالی ٢٠٠٦ لە ئەڵمانیا بانگێشتکرا بەڵام بەشداری ھیچ یارییەکی نەکرد. لە جامی زیرینی کۆنکاکاف وەک گۆڵپارێزی سەرەکی بەشداریی کرد. لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٩، دوای ئەوەی ئەمریکا پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکە بەدەستھێنا، خەڵاتی دەستکێشی زێڕینی باشترین گۆڵپارێزی پێبەخشرا.[١٠]گۆڵپارێزی سەرەکی بوو لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠, لە ئەفریقای باشوور، و لە یەکەم یاری خۆیدا ئاستێکی بەرزی لە یارییەکەدا بەرامبەر ئینگلتەرا تۆمارکرد.[١١]دوای ئەوەی مەکسیک لە ئەمریکای بردەوە و سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە یاری کۆتایی جامی زێڕی ساڵی ٢٠١١، ھوارد لێدوانێکی مشتومڕاوی سەبارەت بە مەراسیمی دوای یارییەکە دا. ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئاھەنگی کۆتایی بە تەواوی بە زمانی ئیسپانی ئەنجامدرا، سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانێتییەکە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو. ھوارد وتی کە ئەوە «شەرمەزارییە» ئەگەر یاری کۆتایی لە مەکسیکۆ سیتی بووایە و ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستھێنابا، ئەوا ئاھەنگەکە بە زمانی ئینگلیزی نەدەکرا.[١٢]لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤، لە ئامادەکارییەکانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، ھاوارد ١٠٠ھەمین یاری خۆی بۆ ئەمریکا کرد لە یارییەک بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نێجیریا کە بە ئەنجامی ٢–١ یارییەکەیان دۆڕاند.[١٣] لە ٢٢ی حوزەیران، لە کاتی یەکسان بوونی ئەمریکا بەرامبەر پورتوگال بە ئەنجامی ٢–٢؛ ھوارد وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا[١٤]

لە یەکەمی تەممووزدا، ھاوارد جارێکی دیکە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێبەخشرا، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا بە ئەنجامی ٢–١ بە بەلجیکا دۆڕا دوای کاتێکی زیادکراو لە قۆناغی ١٦. ڕیکۆردی زۆرترین گەڕانەوەی تۆپ لە یارییەکی جامی جیھانییدا شکاند بە ١٥گەڕانەوە.[١٥][١٦][١٧][Note ١] دوای شکاندنی ئەم ژمارە پێوانەیییە، بە ھاشتاگی #ThingsTimHowardCouldSave لە تویتەردا. پێشوازیان لێ کرد.

ساڵی ٢٠١٧ نازناوی جامی زێرینی لەگەڵ ئەمریکا بەدەستھێنا.[١٨] دوای شکستی ھەڵبژاردەی ئەمریکا لە سەرکەوتن بۆ جامی جیھانیی ٢٠١٨ لە دۆڕانێکی سەرسووڕھێنەر لە دەرەوەی یاریگای خۆییان بەرامبەر ترینیداد و تۆباگۆ لە ١٠ی تشرینی یەکەم،[١٩] وازی لە یاریی نێودەوڵەتی ھێنا.[٢٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The 15 Greatest American Soccer Players". Complex Networks.
  2. ^ "Is Tim Howard the best US national team goalkeeper of all time?". Major League Soccer. ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Column: Tim Howard, whose career is likely to end Sunday, will retire as the best U.S. goalkeeper ever". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). October 10, 2019. Retrieved November 15, 2019.
  4. ^ "Tim Howard: A final goodbye to my fans". ESPN (بە ئینگلیزی). October 9, 2019. Retrieved November 15, 2019.
  5. ^ Keilman, John (January 22, 2015). "Reviews: The Game of Our Lives by David Goldblatt, The Keeper by Tim Howard". Chicago Tribune. Retrieved March 30, 2021.
  6. ^ "FIFA World Youth Championship Nigeria 1999 - Matches - England-USA - FIFA.com". FIFA.com. Archived from the original on June 21, 2015. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "FIFA World Youth Championship Nigeria 1999 - Matches - Cameroon-USA - FIFA.com". FIFA.com. Archived from the original on June 21, 2015. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "FIFA World Youth Championship Nigeria 1999 - Matches - Spain-USA - FIFA.com". FIFA.com. Archived from the original on June 21, 2015. ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "U.S. Soccer Squad Wins Bronze Medal at Pan Am Games". UCLABruins.com. August 6, 1999. Archived from the original on June 21, 2015. ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "FIFA Confederations Cup South Africa 2009: Awards". FIFA. 2010. Archived from the original on June 16, 2009. Retrieved June 12, 2010. ٨ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "2010 FIFA World Cup Roster". U.S. Soccer. 2010. Archived from the original on June 12, 2010. Retrieved June 12, 2010.
  12. ^ Melville, Adrian (August 10, 2011). "A conflict of interest?". Forbes. Archived from the original on January 8, 2014. Retrieved August 10, 2011.
  13. ^ Jones, Neil. "Ton-up Tim! Joy for Howard at getting 100th US cap". Liverpool Echo. Archived from the original on July 2, 2014. Retrieved June 13, 2014.
  14. ^ "USA 2–2 Portugal". FIFA. Archived from the original on June 8, 2014. Retrieved June 2, 2014. ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "World Cup 2014: Tim Howard makes record number of saves". BBC Sport (British Broadcasting Corporation). July 2, 2014. Retrieved July 3, 2014.
  16. ^ Bandini, Paolo (July 2, 2014). "Tim Howard reflects on 'bittersweet' World Cup record in USA defeat". The Guardian. Retrieved January 4, 2015.
  17. ^ "Official FIFA statistics, updated July 5, 2014" (PDF). FIFA.com. July 5, 2014. Archived from the original (PDF) on July 1, 2016. Retrieved December 29, 2014. ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "Tim Howard to retire at end of '19 MLS season". ESPN. January 22, 2019. Retrieved January 22, 2019.
  19. ^ Marc Stein (October 12, 2017). "Landon Donovan: Time to Re-evaluate U.S. Soccer". The New York Times. Retrieved May 7, 2019.
  20. ^ James Dudko (January 22, 2019). "USA Goalkeeper Tim Howard Announces He Plans to Retire After 2019 MLS Season". bleacherreport.com. Retrieved May 7, 2019.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "Note", but no corresponding <references group="Note"/> tag was found