تیشکی ئێکس یان تیشکی سینی (بە ئینگلیزی: X-radiation یان X-ray) درێژە شەپۆل زۆر کورتی ھەیە و لە سنووری پێوانەی گەردیلەدایە، بۆیە ھەمیشە بەھۆی وزەکەیەوە وەسف دەکرێت نەک بە درێژییە شەپۆلەکەی. زانای ئەڵمانی ڤیلھێڵم ڕۆنتگن کە بە دۆزەرەوەی تیشکی ئێکس دەناسرێت[١] بە ڕێکەوت تیشکی ئێکس دۆزییەوە، لەو کاتەدا کە تاقیکردنەوەی دەکرد لەسەر لوولەی تیشکە کاسۆد. پاش ھەفتەیەک بە تیشکی ئێکس وێنەیەکی دەستی ژنەکەی گرت. ئەم وێنەیە زۆر بە ڕوونی ئەڵقەی شووکردن و ئێسکەکانی تێدا دەرکەوتبوو. ڕونتگن ئەم دیاردەیەی ناونا تیشکی X) X-ray) بۆ دەرخستنی ئەوەی کەوا ئەم تیشکە چ جۆرێکی نەناسراو لە تیشک، وە ھەتا ئێستاش ئەم ناوە ھەر بەکاردەھێنرێت.[٢]

تیشکی ئێکس بەشێکە لە شەبەنگی کارۆموگناتیسی

بەکارھێنان دەستکاری

ئەم تیشکە بەکاردەھێنرێت بۆ بواری پزیشکی و پزیشکی ددانیش. ھەروەھا دەزگاکانی ئاسایش لە فڕۆکەخانە تیشکی ئێکس بەکاردێنن بۆ زانینی ئەوەی چی لەناو جانتاکاندایە.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Novelline, Robert. Squire's Fundamentals of Radiology. Harvard University Press. 5th edition. 1997. ISBN 0-674-83339-2.
  2. ^ زانست بۆ ھەموان، فیزیای پۆلی ١٢یەمی زانستی

سەرچاوە دەستکاری

  • کتێبی زانست بۆ ھەمووان، فیزیا بۆ پۆلی ١٢یەمی زانستی.