تیرە

گروپێک لە خەڵک یەکگرتوون بە خزمایەتی ڕاستەقینە یان هەستپێکراو و بە ڕەچەڵەک

تیرە یان تایفە بە کۆمەڵێک کەس دەوترێت کە پەیوەندی خزمایەتی و خوێن لە نێوانیاندا ھەیە و باپیرەیان یەکە. تەنانەت ھەندێک جار ڕەچەڵەکیان یەک نییە. وەچەند تیرەیەک پێکەوە دەبنە دروستکردنی ھۆزێک کە لەوانەیە ڕەچەڵەکی ئەم تیرانە یەک نەبن.

تیرە بریتییە لە کۆمەڵێک کەس کە بە خزمایەتی و ڕەچەڵەکی ڕاستەقینە یان ھەستپێکراو یەکدەگرن. تەنانەت ئەگەر وردەکارییەکانی ڕەچەڵەکە نەزانرێت، ڕەنگە تیرەکان ئیدیعای ڕەچەڵەک بکەن لە ئەندامی دامەزرێنەر یان باپیرەی سەرەوە. تیرەکان، لە کۆمەڵگا ڕەسەنەکاندا، مەیلیان ھەیە بۆ ژن و مێردایەتی، واتە ئەندامەکانیان دەتوانن ھاوسەرگیری لەگەڵ یەکتر بکەن. تیرەکان پێش فۆرمەکانی ڕێکخراو و حکومەتی کۆمەڵایەتیی ناوەندی کەوتوون، و لە ھەموو وڵاتێکدا بوونیان ھەیە. ئەندامان دەتوانن بە ئاڵایەک یان ھێمایەکی تر خۆیان بناسێنن بۆ ئەوەی نیشان بدەن کە تیرەیەکی سەربەخۆن.[١]

ئەندامانی ترە ھەندێک جار نیشانەیەک یان سیمبولێکیان ھەیە کە کە ئاماژە بەوەدەکات کە سەر بەو تیرەیەن و ھەر تیرەیەک نیشانەی خۆی ھەیە. بنەمای خزمایەتی توندوتۆڵ ھەیە لەناو تیرەکاندا، لەم ڕێگایەوە تیرەکان ھاوبەشن لە دانانی (مەرج)یا دەستوورێک کە نیشانەی یەکگرتووی تیرەکەیە. ھەندێک لە تیرەکان بەشێوەیەکی ئەفسانەیی ڕەچەڵەکیان دەبەنەوە سەر شتانێک کە مرۆڤنین، بۆ نموونە دەیبەنەوە سەر ھێمایەکی پیرۆز (تۆتەم) کە زۆرجار ئاژەڵێکە.[٢]

لە کۆمەڵەی ڕەوەندی کوردستاندا تیرەکان بنەمایەکی کۆمەڵایەتی ڕامیاریان ھەیە و دەسەڵاتیان بەشێوەی ھەرەمی دادەبەزێت و کەسودێکی زۆری ھەیە بۆیان. ئەم دەسەڵاتە ھەرەمییە ڕێکیان دەخات بە شێوەیەکی کۆمەڵایەتی و و لە تیرەیەکەوە بۆ تیرەیەکی کە جیاوازە.[٣]


تیرەکانی کورد دەستکاری

ھارونی، ڕۆغزایی، گەڵاڵی، عەلایی، شاتری، یەسوجانی، تەرخانی، چوچانی، بێسەری، قەویلەیی، شێخ ئیسماعیلی، ورمزیاری، کافرۆشی، ھەیاسی، مامڵێسی، قەرەوەیسی، گۆمەیی، میکایڵی، باجوانی، سارەکی، ئاغاوەیسی، یاروەیسی، ڕەشگەری، گورگوش، کەماڵەیی، تایشەیی، سارمەمی، مامۆی، فەزڵی، بەرازان، کۆکۆیی، ئۆمەربلی، سەید، قوایشی، جمھور، عەمەڵە، شەرەف بەیانی، ئاکۆیی، ھەروتی، خانی، مەردۆخی، نانەکەلی، بارکی، میرانی، سرێشمەیی، غەفوری، ڕێکانی، بەڕۆژی، سەدانی، ڕۆستایی، خدربەگی، میراودەلی، تیلەکۆیی، تاوگۆزی، سمایل عوزەیری.[٤]


پلەبەندی چینەکان دەستکاری

کەواتە پلەبەندی چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچەڵەکی ھۆز و تیرەکانی کورد دابەشی دەکەینە سەر حەوت بەش:

بەڵام لای کورد دابەشکردنی چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچڵەک بەو شێوە نییە کەلای عەرەبە، تەنانەت ھیچ سەرچاوەیەکی نووسراومان بەر دەست نەکەوتووە کە پلە بەندی چینەکانی ڕێکخسبێت، تەنانەت ئەو سەرۆک ھۆز و تیرە بەڕێزانەی کە بە فەرمی خۆیان ناساندووە وەک (سەرۆک ھۆز) لە لای دەسەڵاتداران و خەڵکەکانییەوە ھیچ بەرھەمێک وەھایان دانەھێناوە چینەکانی ڕەگەز و نەژاد و ڕەچڵەک ڕێکخستبێت و دەریانخستبێ وەک زانستێی سەربەخۆ، تەنانەت ھەندێ ھۆز ھەیە جارێک بە عەشیرەت ناو خۆی دەێنێت و جارێک بە تایفە وجارێک بە ھۆز وجارێک بە تیرە یان خێڵ و ئێل.[٥]

تیرە وەک یەکینەیەکی ڕامیاری دەستکاری

لە چەند ڕەوش و جێیەکی جیاوازدا تیرە واتای جیاوازی ھەیە و ھەندێک جار جیاناکرێتەوە لە ھۆز و ئێڵ. زۆرینەی بۆچوونەکان لەسەر ئەوەیە کەوا تیرە بەشێکی بچووکی کۆمەڵگەیە و وەک ھۆز و گەل نییە، بەڵام لە ڕاستیدا تیرە بنەمای پێکھێنانی ھۆزە، لە ھەندێک کۆمەڵگەدا تیرە ڕابەری فەرمی خۆی ھەیە وەک ژن سالاری و پیاو سالاری، کە ڕۆڵی سەرۆکێکی مەزن دەگێڕن.[٦]

ڕوونکردنەوە دەستکاری

بۆ چینەکانی جینالۆجی لای گەلی کوردی ڕەسەن وەک (تایفە، عەشیرەت، خێڵ)، لەبەرئەوەی دوو وشەکەی یەکەم عەرەبین، یەکەمیان لە وشەی (طائفة)ەوە ھاتووە کە لە زمانی عەرەبی بە مانای (میللەت، تیرە sect, cult)دێت و بە مانای (توێژ، کۆمەڵێک faction, group) ھاتووە، کە پێمان باشە وەک چینێکی جینالۆجی دانانرێت، بەڵکو بۆ گرووپێکی خێزانی یان کۆمەڵە خەڵکانێک یان وەک چینێکی ئاینی یان مەزھەبی بەکار بێت باشترە. وشەی عەشیرەت لە (عشیرة)ی عەرەبییەوە ھاتووە و بەمانای تیرە یان بنەماڵە دێت کە لە زمانی عەرەبیدا دەگەڕێتەوە سەر وشەی (العیشرة) کە پێک ھاتوون لە باپیر و کوڕ و مام و برا و ھەموویان لە یەک خێزان دەرچوون، لە قورئانی پیرۆزدا ھاتووە کە دەفەرمووێت:(ۆأَنذِرْ عَشِیرَتَکَ الأَقْرَبِینَ)، واتە بانگەواز لە کەسە نزیکەکانتەوە دەست پێبکە. وشەی (خێڵ)یش بۆ بنەماڵەیەک یان تیرەیەک یان ھۆزێکی کۆچەر بەکار بھێنرێت یان وەک وشە واتایەک (مرادف) بۆ ئەو نازناوانە بەکاربھێنرێت باشترە وەک چینێکی ڕەگەزی یان چینێکی جینالۆجی.[٧]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://en.wikisource.org/wiki/1911_Encyclopædia_Britannica/Clan
  2. ^ statement Wikimedia FoundationPowered by MediaWiki Dineen, Patrick S. (1927). Foclóir Gaeďilge agus Béarla [Dictionary of Irish and English]. Dublin and Cork, Ireland: The Educational Company of Ireland.
  3. ^ "Thesaurus results for FOREFATHER". Merriam-Webster Online Dictionary (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-04-07.
  4. ^ درون ھمسری و برون ھمسری
  5. ^ فصلنامە ذخایر انقلاب ناشر سازمان امور عشایر ایران شمارە ۳ سال ۱۳۶۹
  6. ^ statement Wikimedia FoundationPowered by MediaWiki See, for example, 1 Chronicles 4 and Numbers 26 in the Old Testament.
  7. ^ https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q