تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دەکەوێتە نێو چیای ئەزمڕەوە، سلێمانی بە ناوچەی شارباژێڕ دەبەستێتەوە. تونێلی پێشڕەو درێژترین تونێلە لە ئێراقدا لە دوای تونێلی زاخۆ و درێژییەکەی دەگاتە ٢،٣٨٩ مەتر. ٨،٥ مەتر پانە و ٧،٦٥ مەتر بەرزە. تونێلی پێشڕەو لەلایەن کۆمپانیای ICGی ئێرانییەوە جێبەجێ کراوە. پڕۆژەکە لەسەر پێشنیاری بەرھەم ساڵح ئەنجام دراوە و لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٥ەوە دەست بە کارەکانی کراوە و لە ٢ی تەمموزی ٢٠٠٩ لە مەراسیمێکدا کرایەوە.

تونێلی پێشڕەو

ناونانی تونێلەکە بە پێشڕەو، لەدوای مردنی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دێت کە بەر لە کۆتاییھاتنی پڕۆژەکە گیانی سپارد.

سوود و گرنگی پڕۆژەکە دەستکاری

تونێلی پێشڕەو ڕێگایەکی دووری لۆفاولۆف و خەتەرناکی سەر چیای ئەزمڕ کورت دەکاتەوە. بەو ھۆیەشەوە ناوچەی سیتەک بووەتە ناوچەیەکی گەشت و گوزاری و چەندین خێزانیش تیایدا نیشتەجێبوون.

ڕەخنە لەسەر تونێلەکە دەستکاری

تونێلی پێشڕەو زۆر بەر لە کۆتاییھاتن بە کارەکانی کرایەوە بە ٢٣ ڕۆژ بەر لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی ساڵی ٢٠٠٩ و پەرلەمان. بۆیە کردنەوەی پڕۆژەکە وەک بانگەشەیەکی ھەڵبژاردن لەقەڵەم درا. ھەتا ئێستا تونێلی پێشڕەو ھیچ دوکەڵکێشێکی تیادا نییە و دوکەڵێکی زۆر لەنێو تونێلەکەدا کۆدەبێتەوە. نەبوونی دەروازەیەکی چوونەدەرەوەی پیادە و ڕووناکی پێویست دوو کێشەی تری تونێلەکەن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. دکتۆر بەرھەم تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمڕ دەکاتەوە، ماڵپەڕی بەرھەم ساڵح.