ترخێنە، شەلەمین یان شەلەم خواردنێکی فۆلکلۆری کوردییە و پێکھاتووە لە لێنانی تێکەڵێک لە دانەوێڵە وەک گەنم، نۆک، نیسک و گیای شێلم کۆمەڵێک پێکھاتەی تر. شەلەم و دۆینە ھەردوو لە ھاویندا دروست دەکرێن و گەنمی دەساڕکراویان تێدایە. لە دوای دروستکردن، وشک دەکرێنەوە بۆ زستان و لە سەرمای زستاندا دەخورێن.

وێنەی چێشتی شەلەم یان ترخێنە
جۆرێک لە ترخێنە
دۆینە چێشتێکی کوردییە کە لە بڕێک ناوچە وەک کرماشان و لوڕستاندا ترخێنەشی پێ دەوترێت.

ناو دەستکاری

 
وێنەی گیای شێلم کە بۆ دروستکردنی شەلەم بەکار دێت.

ناوی ترخێنە لە زۆرێک زمان و فەرھەنگی تردا ھەیە. لە کوردیدا لە بڕێک ناوچە بە چێشتی شەلەم یان شەلەمین دەوترێت. بۆ نموونە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە[١] و خاڵ[٢] بە چێشتی شەلەمیان داناوە. بەڵام لە بڕێک شێوەزاری کوردیی خواریندا بە چێشتی دۆینە دەوترێت تەرخێنە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ «ترخێنە»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئازاری ٢٠٢١.
  2. ^ «ترخێنە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئازاری ٢٠٢١.
  3. ^ جەلیلیان (ئاکۆ), ع. (2004). فەرھەنگی باشوور. ئەنستیتوتی کەلەپووری کوردی, سلێمانی.