تایکواندۆ

(لە تایکۆندۆەوە ڕەوانە کراوە)

تایکواندۆ (بە ئینگلیزی: Taekwondo ،Taekwon-Do ،Tae Kwon Do؛ بە ھانگۆل: 태권도؛ بە ھانجا: 跆拳道)، ھونەرێکی جەنگی کۆرییاییە، دەرکەوتوو بەر لە ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، لە ئێستادا تایکواندۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە و گەشەیکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە،سەرەرای ئەمەش تایکواندۆ بە یاریەکی بەهێز و سەرکەوتوو دادەنریت لە جیهان، تایکواندۆ کەوا لەمرۆڤ دەکات، بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ھەموو کۆسپ تەگەرەکان، ‌لە کاتی بەرگری لەخۆکردن و ھێرشبردنە سەردوژمنان،خەلکی کۆریا توانیان ئەم یاریە بەرەو پێش ببەن لە ساڵانی ١٩٤٠ـەکان و ١٩٥٠ـەکان بەھۆی زۆری شەڕەکان و گرانی ژیان لەناو گیاندارە مەترسیدەرەکان، بیریان کردەوە بۆ دروستکردنی یاریەک بۆ خۆپاراستن لێیان، بە درێژایی ژیان توانیان ئەم ھونەرە بکەن بە یاریەکی ئۆڵۆمپی لە ساڵی ٢٠٠٠ لە سیدنی بەڕێوەچوو،تایکواندۆ بە بڵاوترین هونەری شەڕکردن ئەژمێردرێت لە جیهاندا، نمونەی زۆری تایکواندۆ لە وڵاتانی جیهان هەیە وەک :ئەمریکا و کەنەدا و رووسیا و بەرازیل و ئینگلترا و ئێران و تایوان و ئوستورالیا و و تورکیا و میسر و عیراق هتد..،بە گشتی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ، لە هەمان کاتدا لە کوردستان تایکواندۆ هەوادار و بینەرێکی زۆری هەیە،نموونەی ئەمانە:((قوتابخانەی تایکواندۆی هەولێر))و((تایکواندۆی یانەی وەرزشی بروسک))، چەند بەشێکی یاری تایکواندۆ بریتینە لە:

یاری نێوان دوو یاریزان
نووسەی تای-کوان-دۆ بە زمانی کۆری

1-راھێنانی لەش وبەھێزکردنی ماسولکەکانی. 2-بەرگری لەخۆکردن لەکاتی پێویست. 3-چۆنییەتی ھەناسە دان و وەرگرتن. 4-بڕوا بوون بە خۆو بوون و دانبەخۆداگرتن. 5-دوورکەوتنەوە لەشەڕی لاوەکی و خۆپاراستن. 6-تەندروستی نایاب. 7-بەهێز بوون. 8-وەرزش و پێشبرکێکردن بۆ هاندانی ڕۆڵی وەرزشی. 9- فێربوونی جوڵاوەکان و هونەرەکانی شەڕکردن لە تایکواندۆ. 10- پاڵەوانیەتی.

جل و بەرگی یاری دەستکاری

پێکھاتوە لە بەدلەیەکی دوو پارچە کە تەیبەتە بەم یارەیە لە کاتی شەرکردن

 
پارێزەری سک و سینگ و پارێزەری پێ و پارێزەری دەست
  • پارێزەری سک و سینگ (ھۆجۆ)
  • پارێزەری دەست
  • پارێزەری پێ
  • پارێزەری جیھاز (نامشدن)

پشتێنەکان دەستکاری

لەیاریەکەدا یاریزان بەپێی ئاستی یاریکردن خۆی پشتێن لەلایەن فێرکەرەکەیەوە وەردەگرێت لەوانە:

  • ڕەنگی سپی  : بۆ ھەموو ئەو یاریکەرانەی تازە دەچنە نێو یاریەکە
  • ڕەنگی زەرد : دووەم پشتێنە
  • ڕەنگی سەوز : سێیەم پشتێنە
  • ڕەنگی شین  : چوارەم پشتێنە
  • ڕەنگی سوور : پێنجەم پشتێنە تا رادەیەک یاریکەر بەھێزە
  • ڕەنگی ڕەش  : شەشەم پشتێنە مە دووای ئەوە دان دێت کە بە جۆرێک بۆ دان یەک پێویستە یەک ساڵ پشتێندی ڕەش ببەستێت و گەورەترین دان لە تایکۆندۆ دان نۆ یە

تێبینی ئەگەر هەر کەسێک پشدێن رەش و نۆ دان بێت لەو کاتەدا بمرێت ئەوا وەکو شانازیەک یاخود وەکو رێزەک لەدوایی مردنی پشدێن ڕەش دە دانی پێدەدرێت

بارستایی دەستکاری

یاریەکە پشت بە بارستایی یاریکەرەکان دەبەستێت، کە ١٠ بارستایی بۆ ڕەگەزی نێرە وە ٨ بارستاییش بۆ ڕەگەزی مێ یە

  • بۆ ڕەگەزی نێر
  1. تا ٢٧ کیلۆ
  2. تا ٣١ کیلۆ
  3. تا ٣٩ کیلۆ
  4. تا ٤٣ کیلۆ
  5. تا ٤٩ کیلۆ
  6. تا ٥٤ کیلۆ
  • بارستایی کراوە
  1. تا ٥٤ کیلۆ
  2. تا ٥٨ کیلۆ
  3. تا ٦٧ کیلۆ
  4. تا ٧٢ کیلۆ
  5. تا ٧٨ کیلۆ
  6. تا +٨٤ کیلۆ

کاتی یاریکردن دەستکاری

  • کاتی یاری لە سێ گێم پێکدێت ھەر گێمێک ٢خولەک پێکھاتووە

شێوازی خاڵ تۆمارکردن دەستکاری

  • لێدان لە ھۆجۆ
  • لێدانی سەر
  • گەر یاریزانی بەرامبەر لەنێو گۆشەی یاریگاکە کەوتە دەرەوە

یاسا دەستکاری

  • رووبەری یاریگا ١٢X١٢م یە دابەش دەبێت بۆ:
                           *یاریزان و ناوبژیوان لە ٨X٨م دان کە یاری تێدا ئەنجام دەدرێت
                           * ٢م لە دەوری یاریگا کە بە ناوچەی ئەمان دەناسرێت

گالێری وێنەکان دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری