ویکیپیدیا:واژوو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ئاڵوگۆڕی OOUI_JS_signature_icon_LTR.svg لەگەڵ File:OOjs_UI_icon_signature-ltr.svg (لەلایەن CommonsDelinker بە ھۆی:Duplicate: Exact or scaled-down duplicate: [[:c::File:OOjs UI icon signature-ltr.sv
نوێکردنەوەی سیاسەت بە پشت بەستن بە نوێکردنەوە و پێداچوونەوەی سیاسەتەکان لە دیوەخان
 
ھێڵی ٧٩:
 
بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە [[mw:New requirements for user signatures|ئێرە]].
 
=== سیاسەت و ڕێساکان ===
لەبەر ئەوەی واژووەکەت لەلایەن ھەمووانەوە دەبینرێت ئاگاداری ئەو سیاسەت و ڕێسایانە بە کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدەدرێت
 
* واژووەکەت پێویستە ناوی بەکارھێنەریت بە ئاسانی بخاتە ڕوو
* واژووەکەت پێویستە بەشێوەیەکی ئاسان بەستەر بدات بە لێدوانی بەکارھێنەریت و پەڕەی بەکارھێنەریت
* واژووەکەت دەبێت تەنھا نوێنەراییەتی خۆت بکات و لاسایی کەسێکی تر نەکاتەوە
* واژووەکەت نابێت وێنە، داڕێژە، بەستەری دەرەکی تیادا بەکارھاتبێت.
* واژووی نەگوونجاو، نەشیاو، سەرلێشێوێنەر لەوانەیە کاریگەری لەسەر بەکارھێنەرانی ترەوە ھەبێت. بۆ نموونە لە پەڕەیەک (دەستکاری سەرچاوە) زەحمەت بکاتەوە بۆ بەکارھێنەران
* واژووە ئاڵۆزەکان کە تیایدا "کۆد" و ستایل و ڕێکخستنی زۆری بۆ کراوە، دەتوانێت بۆشاییەکی زیاد لە پێویست داگیر بکات و دەستکاریکردن لە پەڕەیەک ئەستەم بکات
* ھەمیشە کات/ ساتی واژووەکە با گوونجاو بێت ئەمە یارمەتی بۆتەکان دەدات تا بتوانن کاتی گوونجاوی [[یارمەتی:ئەرشیڤکردنی پەڕەکان|ئەرشیڤکردن]] دیاری بکەن.
 
=== ساختەکاری لە واژوو ===
ھەرگیز واژووی کەسێکی تر بەکارمەھێنە، بەکارھێنانی واژووی کەسێکی تر بەبەکارھێنانی ناوی بەکارھێنەریان یان واژووی تایبەتی ئەوان قەدەغەکراوە، گەر بە شێوەی کۆد وا لە واژووەکەت بکەی کە لە بەکارھێنەرێکی تر بچێت ئەوا لەوانەیە بەشێوەیەک لە شێوەکان بە لاسایی کردنەوەی کەسێکی تر لێکبدرێتەوە، دەستکاریکردنی کۆدی واژووەکەت بۆ ئەوەی کە کلیکی لەسەر کرا بەستەری پێ بدات بۆ پەڕەی بەکارھێنەرێکی تر ڕێگە پێدراو نییە. ھەرچۆنێک بێت لاسایی کردنەوەش شتێکی کاریگەر نییە لەبەر ئەوەی لە مێژووی ھەر پەڕەیەک تۆمار ھەیە و دەتوانرێت ھەر بەکارھێنەرێک لەوەی تر جیا بکرێتەوە گەر ئایبی بێت یان بەکارھێنەری تۆماربوو، وە لە جیاوازییەکانی بەشی مێژووی پەڕەیەک واژووی ئاسایی ھەموو بەکارھێنەران دەردەکەوێت، ئەگەرچیش ئەمە یاسا نییە بەڵام داوا دەکرێت بە شێوەیەک لە شێوەکان واژووەکە لە ناوی پەڕەی بەکارھێنەریت بچێت یان لێی نزیک بێت
 
ئەگەر بینیت بەکارھێنەرێک واژووەکەی کێشە لەسەرە یان لاسایی کەسێکی تر دەکاتەوە، ئەوا دەتوانیت داوای لێ بکەیت کە واژووەکەیان بگۆڕن بۆ ئەوەی شوێن سیاسەتی واژووکردن بکەوێت لە ویکیپیدیا کاتێک داواکارییەکی ئاوا لە بەکارھێنەرێک دەکەی ھەمیشە نیازت چاک بێت بەرامبەریان و بەڕێزەوە داوا بکە، ھەرگیز نابێت یەکسەر وا گومان ببەیت بەکارھێنەرێک مەبەستی تێکدانی پڕۆژەیە بۆیە واژووییەکی ئاڵۆزی ھەڵبژاردووە کاتێک بە ڕێزەوە داوات لێکرا کە واژووەکەت بگۆڕی، تکایە وا نیاز مەبە کە بەبێ داواکارییەکە بێ ڕێزییە چونکە ویکیپیدیا لەسەر پێکەوە کارکردن و یەکگرتن دامەزراوە، پێویستە ھەردوو لایەن بەیەکەوە کاربکەن تا چارەسەرێکی کاریگەر بدۆزنەوە بۆ کێشەکان.
 
=== وێنەکان ===
وێنەکان نابێت لە واژوو بەکاربھێنرێت ئەویش بەھۆی ئەم ھۆکارانەی خوارەوە
 
* وێنەی زۆر یان گەورە کێشە بۆ بەکارھێنەرانی موبایل یان ئامێرە کوالێتی نزمەکان دروست دەکات
* وێنەکان دەکرێت ببنە ھۆی خراپکاری لە واژوودا.
* خوێندنەوە و پشکنینی پەڕەکان سەخت دەکەن
* کۆپیکردنی پەڕەکان سەخت دەکەن.
* وێنەکان لە واژوو دەکرێت کێشە بن بۆ خوێندنەوە، سەرلێشوێنەر بن، وێنەکان لەگەڵ نووسینەکان لەیەک ئاستدا ڕێکناکەون و بەرزی و نزمی دروست دەکەن لە نووسیندا و باڵانسی خوێندنەوەی پەڕەیەک دەشوێنن
 
=== ڕێژە ===
واژووەکەت کورت و پوخت بێت، لە دەرکەوتن و ھەروەھا داڕشتنیش (کۆد).
 
واژووی زۆر درێژ لەڕووی دەرکەوتن و شێواز و کۆد داڕشتن دەستکاریکردن و گفتگۆکردن سەحت دەکەن بەھۆی ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:
 
* واژوویەک کە لە سێ ڕێز زیاترە سەرلێشوێنەر دەبێت و خوێندنەوەی پەڕەکە سەخت دەکات
* بۆشایی زیاتر لە پێویست داگیر دەکات و کۆمێنتە بەماناکان دەشێوێنێت، بەکارھێنەران لەم حاڵەتە ناچار دەبن بەدوای شوێنی وەڵامدانەوە بگەڕێن ھەرجارێک بیانەوێ وەڵامی لێدوانێک بدەنەوە.
 
== بەستەرەکان ==
 
=== بەستەری ناوەوە ===
واژووەکەت پێویستە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەستەر بدات بە پەڕەی بەکارھێنەریت، لێدوانی بەکارھێنەریت، بەشدارییەکانت، بەم شێوەیە تۆ ڕێگە بەبەکارھێنەرانی تر دەدەیت بە ئاسانی بگەن بە (پەڕەکەت، پەڕەی لێدوان، تۆماری بەشدارییەکانت) نەبوونی ئەم شێوە بەستەردەرانە وەک ڕێگریکردن دەبینرێت.
 
=== بەستەری دەرەکی ===
بەستەر مەدە بە ماڵپەر و وێبگەکان لە واژووەکەت بڵاوکردنەوەی وێب سایتێک بە شێوەیەکی دووبارە و بە کارێکی دروست سەیر ناکرێت، بڵاوکردنەوەی وێبگەیەکی دەرەکی لەھەر لێدوانێک کە تۆ دەینووسی لە پەڕەی لێدووانەکانی ویکیپیدیا لەوانەیە وەک سپام، یان ڕێکلام و پاڵپشتی سەیر بکرێت، ئەگەر دەتەوێت وێبگەیەک بە ویکیپدیاوانەکانی تر بناسێنی کە تۆ پەیوەندیت لەگەڵی ھەیە ئەتوانیت لە پەڕەی بەکارھێنەریت بیکەیت نەک لە واژووەکەت.
 
==== بەکارھێنانی داڕێژە و مۆدیوولەکان ====
بەکارھێنانی [[یارمەتی:داڕێژە|داڕێژە]] یان [[ویکیپیدیا:لوا|مۆدیوول]] نموونە وەک <nowiki>{{User:Name/sig}}</nowiki>, یان <nowiki>{{#invoke:...}}</nowiki>, یاخوود <nowiki>{{#if:...}}</nowiki> ئەوا قەدەغەیە وەک خراپکاری سەیر دەکرێت بەھۆی ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:
 
* ئەو سکرێپت و بۆتانەی بۆ ئەرشیڤکردنی پەڕەکان دروستکراون، وا دروستبوون بە شێوەییەکی خۆگەرانە لێدوانەکان ئەرشیڤ بکەن، ئەم بۆتانە سەرچاوەی پەڕەیەک دەخوێنەوە بەڵام داڕێژەکان وەرناگرن و بۆیەش داڕێژەکان وەک واژوو ناناسنەوە
* ئەو واژووانەی داڕێژەیان تێدایە ئامانجی خراپکارین و ھەمیشە خراپکاری دروست دەکەن بۆ سێرڤەر تەنانەت ئەگەر بەکارھێنەر لە پڕۆژەکەش بڕوات
* واژووانەی داڕێژەیان تێدایە شتێکی ناپێویستن بۆ سێرڤەر، ئەو واژووانەی پشت بە داڕێژە دەبەستن پێویستیان بە پرۆسەییەکی زۆر ھەیە - ھەرکاتێک تۆ سەرچاوەی واژووکەت دەگۆڕی، پێویستە کاشی پەڕەی لێدوانەکە پاک بکەتیەوە.
* ئامرازی ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەری کارناکات ئەگەر ھاتوو واژووەکە پشت بە داڕێژە ببەستێت.
 
=== پۆل ===
واژووەکەت نابێت پۆلێنکردنی تێدا بێت، پۆلێنکردنی پەڕەکانی وتووێ لە ڕێگەی واژووەوە سوودبەخش نیە، چونکە لێدوانەکان دەتوانرێن لەڕێگەی تۆماری بەشدارییەکان بدۆزرێنەوە
 
== ناوی بەکارھێنەری بێ-لاتین ==
ئەو بەکارھێنەرانەی کە ناوی بەکارھێنەری کوردی ناستاندارد یان نا-لاتینی بەکاردەبەن ئەوە پێشوازیان لێکراوە لە ویکیپیدیا، ھەرچۆنێک بێت ناوە نا-لاتیینیەکان وەک عەرەبی، چینی، یۆنانی، عیبری، ژاپۆنی، کۆری، فارسی، یان زمانەکانی تر  شیاو نین بۆ بەکارھێنان بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیا، چونکە ھەموو کەسێک ھەمان کیبۆردی تۆ بەکار ناھێنێت، یان لەوانەیە ناوەکان سەخت بن بۆ ئەوەی بێنەوە یاد، بەکارھێنەرانی ھەبوونی ناوی نا-لاتینی  داوایان لێدەکرێت کە واژووەکانیان بە شێوەی لاتینی بێت بۆ نموونە ムハンマド بکرێت بە Muhammad،
 
== مامەڵەکردن لەگەڵ واژوونەکردن ==
داڕێژەکانی وەک <nowiki>{{unsigned}}</nowiki> و <nowiki>{{unsigned IP}}</nowiki> دەتوانرێن بەکاربھێنرێن بۆ بەکارھێنەرێک کە واژووی بۆ لێدوانەکەی نەکردووە وە ئەم داڕێژانە بەشێوەیەکی خۆگەرانە ناو و کات و ساتی واژووەکەت بۆ دانانێن و دەتوانی لە مێژووی پەڕەکە ناو و کات و ساتی واژوویەک بزانیت، وە ھەردوو داڕێژەکە دەبێت [[:en:Wikipedia:Substitution|سەبستیووت بکرێت]]
{| class="wikitable"
!ویکی-کۆد
!ئەنجام
!ئەنجامی دەرکەوتن
|-
|<code><nowiki>{{subst:unsigned|</nowiki><var>username or IP</var><nowiki>}}</nowiki></code>
|<code><nowiki>{{subst:unsigned|Example}}</nowiki></code>
|{{unsigned|Example|demo=yes}}
|-
|<code><nowiki>{{subst:unsigned|</nowiki><var>username or IP</var><nowiki>|</nowiki><var>date</var><nowiki>}}</nowiki></code>
|<code><nowiki>{{subst:unsigned|Example|</nowiki>{{CURRENTTIME}}, {{CURRENTDAY}} {{CURRENTMONTHNAME}} {{CURRENTYEAR}}<nowiki> (UTC)}}</nowiki></code>
|{{unsigned|Example|{{CURRENTTIME}}, {{CURRENTDAY}} {{CURRENTMONTHNAME}} {{CURRENTYEAR}} (UTC)|demo=yes}}
|-
|<code><nowiki>{{subst:unsigned IP|</nowiki><var>IP address</var><nowiki>}}</nowiki></code>
|<code><nowiki>{{subst:unsigned IP|127.0.0.1}}</nowiki></code>
|{{unsigned IP|127.0.0.1|demo=yes}}
|-
|<code><nowiki>{{subst:unsigned IP|</nowiki><var>IP address</var><nowiki>|</nowiki><var>date</var><nowiki>}}</nowiki></code>
|<code><nowiki>{{subst:unsigned IP|127.0.0.1|</nowiki>{{CURRENTTIME}}, {{CURRENTDAY}} {{CURRENTMONTHNAME}} {{CURRENTYEAR}}<nowiki> (UTC)}}</nowiki></code>
|{{unsigned IP|127.0.0.1|{{CURRENTTIME}}, {{CURRENTDAY}} {{CURRENTMONTHNAME}} {{CURRENTYEAR}} (UTC)|demo=yes}}
|}
 
== مامەڵەکردن لەگەڵ واژووی کێشەدار ==
سیاسەتی ویکیپیدیا باس لە چۆنییەتی و شێوازی واژووی پەسەندکراو دەکات کە لەسەر ویکیپیدیا ڕێگەپێدراوە ئامانجی واژووەکە بۆ ناساندنی تۆیە وەک بەشداربووەیەک ئەگەر واژووەکەت ئاڵۆز و سەر لێشوێنەر بوو، بەکارھێنەران لەوانەیە داوای گۆڕینیت لێ بکەن، ڕێساکانمان بۆ بەکارھێنانی پەڕەکانی وتووێژ ڕێگە بەبەکارھێنەران دەدات بۆ ئەوەی واژوویەک بگۆڕن کە شوێن ستانداردەکانی واژوو ناکەوێت، بەکارھێنەرێک کە واژووەکەی سەر لێشوێنەر و شوێن سیاسەتەکان ناکەوێت و ئامادەنییە چاکسازی بۆ واژووەکەی بکات لەوانەیە بە زوویی بەربەست بکرێت بەھۆی بەکارھێنانی نەگوونجاوی واژوو  و ھەڵە ڕەفتارکردن و خراپکاری لە ویکیپیدیا.
 
== ئەمانەش ببینە ==