بەکارھێنەر:ZheenCenter/خۆڵەپەتانێ/بڵاوكردنەوەی هەفتەییی دەنگ وباس

بڵاوكردنەوەی هەفتەییی دەنگ‌وباس (بڵاوكراوە) :بەغداد 1942‏

خاوەن: مدیرییەتی عەلاقاتی گشتیی سەفارەتی بەریتانیا/ بەغدا. ‏

پێوانە: (8×13) گرێ. ‏

ژ (1-14) (166) لاپەڕەیە. ‏

ژ (15-31)، (210) لاپەڕەیە.‏

جێگا: بەغدا.

زمان: كوردی (ناوەندی).‏

ڕێنووس: عەرەبی. ‏

ژمارەكان: (31) ژمارەی لێ‌دەرچووە.‏

ژمارە1، ساڵی 1، 6ی ئەیلوولی 1942. ‏

ژمارە 30، ساڵی 1، شەشی ئەیلوولی 1942.‏

ژمارە31، 28ی ئۆكتۆبەری 1943.‏

تێبینی:‏ وادیارە ئەو بڵاوكراوەیە دواتر ناوەكەی بووەتە "دەنگی گێتیی ‏تازە"، سەرەتا بەگۆڤار و دواتر بە ‏ڕۆژنامە دەرچووە.‏

ژمارە ئەسڵییەكانی ئەم بڵاوكراوەیە بە كۆدی ‏‎[Per. ‎‎9.1226998]‎‏ لە كتێبخانەی مەدرەسەی موتاڵەعاتی ‏ڕۆژهەڵات و ئەفریقا (سواس)، لەندەن پارێزراوە. بڕوانە:‏

بیبلیۆگرافیای چاپكراوی كوردیی باشوور، نووسینی سی. جەی. ‏ئەدمۆندز، لە ئینگلیزییەوە وەرگێرانی سەلمان عەلی، 1920-1936، ‏گۆڤاری پەیڤین، ژمارە 15، مارتی 2004، ل135.‏

ڕۆژنامە و گۆڤاری كوردی لە كتێبخانەكانی شاری لەندەن، ‏ئەنوەر سوڵتانی، گۆڤاری هیوا، ئەنستیتۆی كورد لە پاریس، ژمارە ‏‏8، ل35-39.‏[١]

  1. ^ ڕەفیق ساڵح و عەبدوڵا زەنگەنە، ڕابەری ڕۆژنامەگەریی كوردی، كتێبێكی بیبلیۆگرافییە، لە دوایین قۆناغی ئامادەكردندایە بۆ چاپ.