بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان (بە ئینگلیزی: Federal Highway Administration) بەشێکە لە دیپارتمانی ئازوگوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە بەرپرسی بەشی شاڕێگەکانە. ئەم دەزگایە لە ساڵی 1967دا دامەزراوە. چەندین بەشی جۆراوجۆری ھەیە وەکوو: بەشی ژێرخانەکان، بەشی لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆجی، بەشی یاسا و ڕێسا و بەشی کاروباری گشتی.

لۆگۆی FHWA کە بەشێکە لە دیپارتمانی ئازوگوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان

بەرنامەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان دەستکاری

بەرنامەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان لە دەیەی ١٩٨٠وە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان و لێژنەی لێکۆڵینەوەی ئازوگوێزەوە دەستی پێکردووە. سەرەتا AASHTO وەک یەکێ لە یارمەتیدەرەکانی ئەم بەرنامەیە چالاک بوو.[١][٢]

بەستەری دەرەکی دەستکاری

ماڵپەڕی FHWA

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ Nehme, Jean (July 14, 2017). "About Long-Term Pavement Performance". Federal Highway Administration. Retrieved October 22, 2017.
  2. ^ Raab, Robert (n.d.). "Long-Term Pavement Performance Studies". Transportation Research Board. Retrieved October 22, 2017.