بەور (بە ئینگلیزی: Tiger) بەشێکە لە خێزانی پشیلە و لە ھەموو جۆرەکانی تری خێزانی پشیلە گەورەترە. یەکێکە لە ئاژەڵە گۆشتخۆر و ترسناکەکانی جیھان کە شێوەی پشیلەی گەورەی ھەیە. درێژیی بەور بە ڕێژەی ٣٫٣ مەترە کە دەکاتە ١١ پێ. بەپێی ڕێژەی تەمەنی پێگەیشتووەکانی بەور، کێشی بەور دەگاتە زۆرتر لە ٣٠٠ کیلۆگرام، ئەم ئاژەڵە بەھۆی زۆریی ڕاوکردنەوە ئەگەری نەمانی ھەیە بەتایبەتی لە وڵاتانی تورکیا و ڕووسیا و چین و ھیندستان. بەور یەکێک لە خێراترین گیانەوەرانی سەر زەوییە و خێراییەکەی دەگاتە ١١٥.٢ لە سەعاتێکدا. بەور دەتوانێت خێراییی خۆی بگەیەنەتە ٦٠ میل واتە ٩٦ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، بەڵام ئەم خێراییە تەنها بۆ مەودایەکی کورتە.[ژێدەر پێویستە]

بەور
لقیbig cat
ناوی پۆلێنکردنPanthera tigris
پلەی پۆلێنکردنجۆر
پۆلێنکردنی باوانPanthera
Original combinationFelis tigris
Temporal range startPleistocene
IUCN conservation statusجۆرە مەترسیلەسەرەکان
ڕەنگorange، ڕەش، سپی
Habitatدارستان
دەنگی بەرھەمھێنراوroar
Has patternstripe
Wildlife Protection Act 1972 (India) scheduleSchedule I (Part I) of Wildlife Protection Act, 1972
CITES AppendixAppendix I of CITES
Diel cyclenocturnal
Sequenced genome URLhttps://www.dnazoo.org/assemblies/Panthera_tigris

ناو دەستکاری

لە ھەندێک لە زارەکان و شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بە بەوریش ھەر دەڵێن پڵنگ و لێکیان ناکەنەوە. لە ڕاستیدا بەور و پڵنگ جیاوازن؛ بەور لەشی ھێڵ‌هێڵە بەڵام پڵنگ پەڵەپەڵەیە. ھەژار لە وەرگێڕانی مەم و زیندا دەڵێ:

گەر بەور و پڵنگ و نێرەشێر بووھەر ڕۆژی بەرێ بە ناڵە فێر بوو

ھەر ئەو لە بۆ کوردستان و شیعری «سەلام ئازادبوون»دا دەڵێ:

سەلام لە لاوی شیمالی دلێرھەڵپە و نەعرەتەی وەکوو بەور و شێر

جۆرەکانی بەور دەستکاری

بەور بە کۆمەڵێ خاسیەت دەناسرێتەوە لەوانە ترسناکی و فێڵبازی بەڵام ئەمانە پێوەر نین بۆ دەستنیشانکردن یان جیاکردنەوەی بەورەکان بەڵکوو زۆرتر زیندەزانان شێوە یان ڕەنگ بۆ جیاکردنەوەی جۆری بەور دیاری دەکەن لەوانە:

  • بەوری هێڵدار کە حەوت جۆری هەیە.
  1. بەوری سیبیری. ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ دانەی لێ ماون.
  2. بەوری بەنگالی. ٢٥٠٠ دانەی لێ ماون.
  3. بەوری سپی بریتیە لە بەوری سپی بەنگالی، بە جۆرێکی دیاریکراو داناندرێ.
  4. بەوری هیندۆچینی. ١٥٠٠ دانەلی لێ ماون.
  5. بەوری سوماتران. ٥٠٠ دانەی لێ ماون.
  6. بەوری مالایان. ٢٥٠ دانەی لێ ماون.
  7. بەوری باشوری چین. ٦ بۆ ٢٠ دانەی لێ ماون.
  8. بەوری ئاڵتوونی. کەلە باخچەی ئاژەڵان پەیدابووە و تانها ٣٠ دانەی هەیە.
  • پڵنگی پەڵە پەڵە کە چوار جۆری هەیە.
  1. پڵنگی بەلەکی ئەمریکی، کە پڵنگی ڕەشیش دەگرێتەوە
  2. پڵنگی خاڵاوی، کە پڵنگی خاڵاوی بەفرینیش دەگرێتەوە.
  3. پڵنگی خاڵ خاڵ، کە خێراکرین گیانلەبەرە لە سەر زەوی.
  4. پڵنگی پەڵە هەوری، کە بچوکترین جۆری پڵنگی .

ڕێژە دەستکاری

ڕێژەی بەور بەپێی وڵاتانی جیھانی

وڵات ڕێژەی چاوەڕێکراو
  بەنگلادیش ٤٤٠
  بووتان ٧٥
  کەمبۆدیا ٢٠
  چین ٤٥
  ھیندستان ١،٧٠٦
  ئەندەنووسیا ٣٢٥
  لاوس ١٧
  مالیزیا ٥٠٠
  میانمار ٨٥
  نیپال ١٥٥
  کۆریای باکوور n/a
  ڕووسیا ٣٦٠
  تایلەند ٢٠٠
  ڤیەتنام ٢٠
کۆی گشتی ٣،٩٤٨