بەنگينە :( ١٩٠٨ - ١٩٧٢ ) شاعیری میللی

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

 
بەنگينە

ناوی فەیزوڵڵا کوڕی باقر کوڕی ئەحمەدە، ١٩٠٨ لە شاری سەقز چاوی بە دنیادا ھەڵھێناوە. لەبەر ھەژاری و نەداری، ڕووی کردووەتە ناوچەی سلێمانی و لێی نیشتەجێ‌بووە. لە منداڵییەوە وەک شاگرد و نانەوا دەستی داوەتە کاسبی، پاشان خۆی بووەتە خاوەنی نانەواخانە. بە چوار ساڵ لە قوتابخانەی ئەھلیی زانستی فێری خوێندنەوە و نووسین بووە. ئەو ماوەیە بەشداری ھەموو چالاکییەکی زانستی بووە لە نواندنی شانۆیی و بۆنەکانی نەورۆزدا .[١][٢]

شانۆییی (مەم و زین) دەستکاری

لە شانۆییی "مەم و زین"دا دەوری بەنگینەی نواندووە، ھەر لەبەرئەوە حاجی تۆفیقی پیرەمێرد ناسناوی بەنگینەی بەسەردابڕیوە.[١][٢]

شیعر و ئەدەب دەستکاری

بەھرەی شیعرنووسیی لا پەیدابووە و لە (ژیان، ژین، گەلاوێژ، ھەتاو)دا لێی بڵاوکردووەتەوە[١][٢]

هەڵویستی سیاسی دەستکاری

ھاوکات ھەڵوێستی دژ بە کاربەدەستانی حکوومەت ھەبووە و چەند جارێک لەو پێناوەدا گیراوە و خراوەتە زیندان.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

ڕۆژی ١٥/٩/١٩٧٢ کۆچی‌دواییی کردووە و لە (گردی سەیوان) نێژراوە[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت   دیوانی حاجی باقی بەنگینە ١٩٠٨-١٩٧٢، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی عوسمان محەمەد ھەورامی، چاپەمەنیی دیلان- سلێمانی، ٢٠٠٣، ل٣، ٤؛ جمال بابان، أعلام كرد العراق، ص154.
  2. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 8018 - 8019 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .