بەنداوی شەھید کازمی
بەنداوی شەھید کازمی[١] (بە فارسی: سد شهید کاظمی، پێش شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران: سد کوروش کبیر)، بەنداوی بۆکان[٢] یان بەنداوی لەگزی[٣] یەکێک لە گەورەترین بەنداوەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێرانە کە لە نێوان پارێزگاکانی سنە و ورمێدا ھەڵکەوتووە و ئاوی شارەکانی سەقز، بۆکان، میاندواو، مەراغە و تەورێز دابین دەکات. پڕۆژەی سازکردنی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٦٧ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٧١ کۆتاییی پێھات. ئاوی پشت ئەو بەنداوە لە ڕووبارەکانی خوڕخوڕە، سارۆقامیش، جەغەتوو و سەقز لە شاخەکانی نەکەرۆز و چلچەمە و کێلەشین لە نێوان ناوچەی سەقز و بانە دابین دەکرێت و دەگاتە ٨٠٠ ملیۆن مەتری شەشپاڵوو.[١][٤]
ناو دەستکاری
لە ساڵی ١٩٦٧ لە سەردەمی پەھلەویدا ھەوڵی دروستکردنی ئەم بەنداوە درا و لە ساڵی ١٩٧١، بەناوی «بەنداوی کورووشی کەبیر» کرایەوە. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ لە ھەمان ساڵدا ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «بەنداوی زەرینەروود».[٥] دواتر لە دەیەی ١٩٨٠دا ناوەکەی بۆ جارێکی تر گۆڕدرا بۆ «بەنداوی شەھید کازمی».
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا بەنداوی بۆکان ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شەریکەی ئاوی ئێران
- ^ نحوه تخصیص آب سد بوکان خارج از آذربایجان غربی انجام می گیرد!، کوردپرێس، ٢٠٢١
- ^ رهاسازی بی ضابطه آب سد لگزی، کوردپرێس، ٢٠٢١
- ^ بەردانەوەی ئاوی بەنداوی بۆکان بەرەو چۆمی ورمێ، ئیرنا، ٢٠٢٠
- ^ مرکز پژوهشها - تغییر نام سدهای کشور. سەردان لە ڕێکەوتی 2022-04-05.[بەستەری مردوو]
ئەم «بەنداو» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەنداوی شەھید کازمی تێدایە. |