بەرەی یەکگرتووی کورد

بەرەی یەکگرتووی کورد (بە فارسی: جبھە متحد کرد) ڕێکخراوێکی سیاسییە کە ساڵی ٢٠٠٦ لە ئێراندا و بە پابەندبوون بە دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران دامەزراوە. پێگەی سەرەکییەکەی لە تارانە.

بەرەی یەکگرتووی کورد
ناوی فارسیجبھە متحد کرد
سکرتارییەتڕەحیم فەرەھمەند
وتەبێژئازاد محەممەدیانی
سەرۆکایەتیلیژنەی ٢٥ کەسەی ڕێبەرایەتی
دامەزراندن٢٠٠٦
ئایدۆلۆژیادیموکراسی
یەکسانیی کۆمەڵایەتی
گەشەپێدانەوەی ھاوسەنگ
ماڵپەر
http://rojinwe.com/

خۆپێناسەکردن دەستکاری

  • بەرەی یەکگرتووی کورد، بەرەی ئەو کوردانە نییە کە دژ بە نەتەوەیەک یان خەڵکانێک یان چاند و باوەڕێک یەکیان گرتبێتەوە؛
  • بەرەی یەکگرتووی کورد، بەرەی ئەو کوردانەیە کە بۆ بەرگری لە ئارمانجەکانی شۆڕشی ڕێبەندانی ١٣٥٧ و داخوازییەکان و ئامانجەکانی نەتەوەکانی ئێران یەکگرتووبوونەتەوە؛
  • بەرەی یەکگرتووی کورد، بەرەیەک بۆ ھەموو ئەو ئێرانییانەیە کە بۆ دیموکراسی، یەکسانیی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانەوەی ھاوسەنگ تیدەکووشن؛
  • بەرەی یەکگرتووی کورد لە ھەموو دڵسۆزانی ئامانجەکان و ئارمانەکانی شۆڕشی ١٣٥٧ و ھەموو کەسانێک کە سازکردنی ئێرانێکی ئاوەدان و بەختەوەر بە دڵییانە داوا دەکات ھاوکاریی لەگەڵیدا بکەن.

سەرچاوەکان دەستکاری