بیل مۆگریج، دیزاینەری بەریتانی بوو کە یەکەم دیزاینی لاپتۆپی کرد.

وێنەی بیل مۆگریج لە ساڵی ٢٠١٠

بیل مۆگریج کە لەساڵی ١٩٤٣ لەدایکبووە، جگە لە کاری دیزاینەری، نووسەر و مامۆستاش بوو، ھەروەھا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی کۆمپانیای ئایدیۆ IDEO کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییە و تایبەتە بە دیزاین و راوێژکردنی نێودەوڵەتی بۆ داھێنان.

بیلی تەمەن ٦٩ ساڵ، لە ساڵی ١٩٧٩ یەکەم لاپتۆپی داھێنا و لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بەکارھێنرا، ئەوکاتە نرخی کۆمپیۆتەرە لاپتۆپەکە ٨١٥٠ دۆلار بوو. ئەو بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

سه‌رچاوه‌کان دەستکاری