بۆنی ناودەم یەکێکە لەباوترین ئەو دیاردانەی کە زۆربەی خەڵک پێوەی دەناڵێنن و زۆرجار گیروگرفت بۆ ئەو کەسانە دروست دەکات بەتایبەتی لەکاتی قسە کردن لەنزیکەوە لەگەڵ ھاوڕێ و کەسانی دەوروبەر لەشوێنی کارکردندا.


ھۆکارەکانی بۆنی ناودەم دەستکاری

ھۆکاری سەرەکی بریتییە لە شیبوونەوەی پاشماوەی خۆراکی ناودەم بەتایبەتی پڕۆتین بەھۆی ھەندێک جۆری بەکتریاوە کە ئەمەش بە گرنگترین ھۆکار دادەنرێت، بەڵام چەند ھۆکارێکی تریش ھەن لەوانە:

ھۆکارە ناوچەییەکانی ناودەم دەستکاری

  • دروستبوونی برین لەناو دەمدا.
  • دومەڵی پووک و ددانەکان.
  • کەڕووی ناودەم.
  • شێرپەنجەی ناودەم.
  • ھەوکردنی پووک و بەستەرە شانەکانی دەوری ددانەکان.
  • وشکبوونەوەی ناودەم، ئەم وشکبوونەوەیەش چەند ھۆکارێکی ھەیە وەک نەخۆشییەکانی شەکرە، کەم خوێنی، کەمی ڤیتامین D، دڵەڕاوکێ، بەکارھێنانی دەرمانی کیمیاوی دژی شێرپەنجە، بەکارھێنانی تیشک بۆ دەستنیشانکردن یان چارەسەر.

نەخۆشییە ئۆرگانییەکان دەستکاری

  • نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەناسە، وەک ھەوکردنی درێژخایەتی بۆری ھەناسە، ھەوکردنی قورگ و لەوزەتێن، دومەڵی سییەکان، شێرپەنجەی سییەکان.
  • بەمۆمبوونی جگەر کە ھۆکارەکەی زۆر بەکارھێنانی کحول و ھەوکردنی جگەری ڤایرۆسییە.
  • سستی گورچیلەکان.
  • نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەرس، وەک باش ھەرس نەکردنی خۆراک، لاوازبوونی دەرچەی نێوان گەدە و سورێنچک کە دەبێتە ھۆی گەڕانەوەی خۆراکی ھەرسکراو بۆ ناودەم.

چارەسەرکردن دەستکاری

  • پاککردنەوەی ددانەکان لایەنی کەم ڕۆژانەی سێ جار، ھەر جارەی بۆ ماوەی ٢-٣ خولەک پاش ھەموو ژەمێکی خواردن، بەتایبەتی شەوانەش پێش نووستن.
  • پاککردنەوەی نێوان ددانەکان بە دەزووی پزیشکی تایبەت دوای ھەموو ژەمە خواردنێک چونکە خواردن دەچێتە نێوان ددانەکان ئەگەر بەبڕێکی کەمیش بێت کە زۆر ئەستەمە بە فڵچەی ددان پاک بکرێتەوە.
  • زوو چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییە ئۆرگانییانەی کە باسمان کرد.
  • پاککردنەوەی سەرووی زمان لە پاشماوەی خۆراک لەکاتی ددان شتندا بەھۆی فڵچەی تایبەتەوە.

سەرچاوە دەستکاری