لە شیکردنەوەی ڕەھەندیدا، بڕێ بێڕەھەند بڕێکە بەبێ یەکەی فیزیکی و کەوایە ژمارەیەکی پەتییە. پتر وەھا ژمارەیەک وەکوو بەرھەمی لێکدان یان ڕێژەی بڕگەلێک کە لەوانەیە ھەر کامەیان جیاگانە یەکەی خۆیانیان ھەبێ، پێناسە دەبێ، بەڵام لە تێکەڵبوونەکەدا یەکەکان پووچەڵ دەبنەوە.

بڕە بێڕەھەندەکان لە بیرکاری، فیزیک، ئەندازیاری، ئابووری و ھەروەھا ژیانی ڕؤژانەدا بەزۆری بەکاردەچن.

ئەم نموونەیە بگرنە بەرچاو: سارا دەڵێ، «لە ھەر ١٠ سێوێک کە کۆم کردەوە، ١ سێو کرمۆڵ بوو». ڕێژەی سێوە کرمۆڵەکان بە سێوە کۆکراوەکان دەبێتە ١٠٪ = ٠٬١ = (١٠ سێو) / (١ سێو)، کە بڕێکی بێڕەھەندە.