بوومەلەرزە یان زەمین لەرزە (بە ئینگلیزی: Earthquake) بە لەرزینی کتوپڕی دەریا، بن زەوی یان سەر زەوی، دەڵێن کە لە چینی دەرەوەی زەوی ڕوودەدات. زۆرینەی ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکان لەسەرەخۆن و لاوازن، بۆیە لای مرۆڤەکان بە مەترسییەکی مەزن داناندرێت. بەلام ھەندێک لە بوومەلەرزەکان دەگەنە ئەو ڕادەیە کە زەرەر و زیانێکی مەزن بە مرۆڤ و ماڵ و دەزگاکانیان بگەینن. لە بوومەلەرزەگەلی بەھێزدا تا چەند ڕۆژ ئۆپراسیۆنی گەڕوەدوایی و نەجات بەڕێوە دەچێت.

بوومەلەرزە
لقیکارەساتی سروشتی، geologic activity، quake، geographically localized event
ھۆکارactive fault
دەبێتە ھۆکاریخزانی زەوی، تسۆنامی، soil liquefaction
Measurement scaleRichter scale
Handled, mitigated, or managed byearthquake preparedness، earthquake warning system، seismic retrofit، earthquake-resistant structures، earthquake prediction

بەھێزیی بوومەلەرزە دەستکاری

بەھێزیی بوومەلەرزەیەک نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەو بوومەلەرزەیە چەندە وزەی لە خۆوە داوەتە دەرێ. بەھێزی بوومەلەرزەکان بە ئامێری ڕێختەر ئەندازە دەکرێت.

تایبەتمەندییەکانی بوومەلەرزە دەستکاری

یەکێ لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی بوومەلەرزە ئەو شەپۆلانەیە کە لە خۆی دەری دەکا. گرنگترینی ئەم شەپۆلانە شەپۆلی پی و شەپۆلی ئێسن.

سەرچاوەکان دەستکاری