بازاڕی دارایی سعودیە

(عەرەبی السوق المالیة السعودیة) بازاڕێکی یەکگرتووی نرخەکانە لە سعودیە. لەڕیزبەندی ١١ ھەمین بازاڕە جیھانییەکان. بەرزترین ئاستی بازاڕەکە لە ڕۆژی ٢٥ی شووباتی ٢٠٠٦ بوو کاتێک کۆی خاڵەکانی گەیشتە (٢٠٩٦٦.٥٨) خاڵ، نزمترین ئاستی بازاڕەکە لەساڵی ٢٠٠٧ بوو کاتێک خاڵەکانی لەژێر (٤٥٠٠) خاڵەوە بوو، لەو کاتەدا بازاڕەکە زیانێکی پێگەیشت کە ٢ تریلیۆن ڕیاڵ بوو.

بازاڕەکە لە ڕۆژی شەممە تاوەکو چوار شەممە لە کاتژمێر ١١ی بەیانی تاوەکو ٣و نیوی عەسر کراوەیە.

کۆمپانیا بەشداربووەکانی بازاڕەکە دەستکاری

کەرتی بانک و خزمەتگوزارییە داراییەکان دەستکاری

ھێما کۆمپانیا
١٠٦٠ بانکی سعودی بەریتانی
١٠٥٠ بانکی سعودی فەڕەنسی
١٠٤٠ بانکی سعودی ھۆڵەندی
١٠٨٠ بانکی عەرەبی نیشتمانی
١٠١٠ بانکی ڕیاز
١١٢٠ بانکی ڕاجحی

کەرتی پیشەسازی پترۆکیمیاویی دەستکاری

ھێما کۆمپانیا
٢٣١٠ کۆمپانیای سعودیەی نێودەوڵەتی بۆ پترۆکیمیاویی
٢٠١٠ کۆمپانیای سعودیە بۆ پیشەسازییە بنچینەییەکان
٢٢٥٠ گروپی سعودیە بۆ وەبەرھێنانی پیشەسازی
٢٢٦٠ کۆمپانیای بیابان بۆ پترۆکیمیاوی
٢١٧٠ کۆمپانیای لەجین
٢٢١٠ کۆمپانیای نیماء بۆ کیمیاوی

کەرتی چیمەنتۆ دەستکاری

ھێما کۆمپانیا
٣٠٤٠ کۆمپانیای چیمەنتۆی قەسیم
٣٠٥٠ کۆمپانیای چیمەنتۆی ناوچەی باشور
٣٠٨٠ کۆمپانیای چیمەنتۆی ناوچەی ڕۆژھەڵات
٣٠٢٠ کۆمپانیای چیمەنتۆی ناوچەی یەمامەی سعودی سنوردار
٣٠٩٠ کۆمپانیای چیمەنتۆی تەبوک
٣٠٣٠ کۆمپانیای چیمەنتۆی سعودیە

کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک دەستکاری

ھێما کۆمپانیا
٢٢٧٠ کۆمپانیای سعودیە بۆ بەرھەمە شیری و خۆراکییەکان
٦٠٥٠ کۆمپانیای سعودیە بۆ ماسی
٦٠٦٠ کۆمپانیای ڕۆژھەڵاتی کشتوکاڵی
٦٠٢٠ کۆمپانیای قەسیمی کشتوکاڵی

ماڵپەڕی فەرمی دەستکاری

بازاڕی دارایی سعودیە