ئەگۆستین باریۆس مانگۆرێ


ئەگۆستن پیۆ باریۆس (ناسراو بە ئەگۆستن باریۆس مانگۆرێ، لە ٥ ی ئایاری ١٨٨٥ بۆ ٧ ی ئابی ١٩٤٤)، گیتارژەن و ئاوازدانەر ـی بەناوبانگ و دیاری پاراگوایی، لە ٥ ی ئایاری ١٨٨٥ لە بەشی میسیۆنس لە پاراگوای لەدایکبووە و لە ٧ ی ئابی ١٩٤٤ لە سان سالڤادۆر کە دەکەوێتە ئیلسالڤادۆرەوە کۆچی دوایی کردوە.

ئەگۆستن باریۆس مەنگۆرێ

لەدایکبوون١٨٨٥
مەرگ١٩٤٤
نەتەوەپارەگوایی
پیشەگیتارژەن، ئاوازدانەر

زیندەیی دەستکاری

سەرەتاکانی ژیان دەستکاری

ھەر لەسەرتای منداڵیەوە، باریۆس حەز و ئارەزووەکانی و خۆشەویستی بۆ مۆزیک و وێژە دەرکەوت و گەشەی کرد، کە دوو بواری زۆر گرنگ بوون بۆ خێزانەکەی. باریۆس لەکۆتاییکانی ژیانید ئەیتوانی بەھەردوو زمانی (ئیسپانی و گوارانی) بدوێت، ھەروەھا خوێندنەوەشی ھەبوو لەسەر ھەرسێ لە(ئینگلیزی، فەرەنسی و ئەڵمانی).

باریۆس، خەریک بوو بەرەو ئامێرێکی مۆزیک رابکێشرێت و گرنگی پێبدات، بەڵام بەکرداری گیتار بوو کە گرنگی پێدەدا، ئەمە لەسەردەمێکدا کە ھێشتا نەگەیشتبوو بە تەمەنی ھەرزەکاری. لەساڵی ١٩٠١ دا چوو بۆ ئاسۆنسیۆن لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، بۆ بینینی و گەیشتن بە زانکۆ (Colegio Nacional de Asunción) و سیستمی پەروەردەیی مۆزیکیی، بەوشێوەیە بوو بە یەکێک لە لاوترین خوێندکارەکانی زانکۆ لە مێژووی زانکۆکانی پاراگوای)، دوور لە خوێندنی لە کۆلێجی مۆزیک، باریۆس زۆر جێی رێز و گەورە و جێگە بەرز بوو لای ئەندامانی کۆلێجەکانی بیرکاری، رۆژنامەگەریی و بەشی وێژە.

باش بەجێھێشتنی کۆلێج، باریۆس ژیانی خۆی کرد بەدیاری بۆ مۆزیک و نووسینی ھۆنراوە. ئەگۆستین باریۆس زۆتر لە ٣٠٠ گۆرانی نووسیوە، کە وای ئارەزوودەکرد لەپێشدا ھۆنراوەکان بنووسێت پاشان گیتارەکەشی لەگەڵ تێکەڵ بکات. باریۆس کۆمەڵێک ھاوڕێی پێکھێنا لەماوەی گەشتەکانی بەنێو ئەمەریکای باشور، باریۆس بەوە ناسراوبوو کە روونووسی واژووکراوی لە ھۆنراوەکانی دەدا بە ھاوڕێ و خۆشەویستانی و ھاندەرانی.

مردن و میراتیی دەستکاری

باریۆس مردوە و نێژراوە لە Cementerio de Los Ilustres، کە دەکەوێـتەسان سالڤادۆر لە ئیلسالڤادۆر لە ٧ ی ئابی ١٩٤٤.

باریۆس تا ئێستاش لە پاراگوای گەنجینە کراوە، لەکاتێکدا کە زۆربەی کەسان بە یەکێک لەگەورەترین مۆسیقارەکانی دەزانن. جۆن ولیامیس لەسەر ئەگۆستین باریۆس دەڵێت "وەک گیتارژەن/ئاوازدانەر ـێک، باریۆس لەزۆرکەس باشترە، بەلەچاونەگرتنی سەردەم. مۆزیکی ئەم لەباشترین شێوەدایە، زۆرترین رۆمانسییەتی تێدایە، زۆرترین ھەمووشتێکە! لەمانەش زۆر زۆرترە لەکاتێکی ھەمیشەییدا."

لیستی کارەکانی دەستکاری

ئاوازەکانی دەستکاری

ئەگۆتسین باریۆس مانگۆرێ لەماوەی ژیانیدا زۆرتر لە ٣٠٠ ئاوازی داناوە/داڕشتووە، دیارترین و ناسراوترینیشییان ئەمانەن:

  • Aconquija
  • Allegro Sinfónico
  • Chôro da saudade
  • Cueca
  • Danza Paraguaya
  • Estudio de Concierto
  • Jha، Che Valle
  • Julia Florida
  • Las Abejas
  • La Catedral
  • Leyenda Guarani
  • London Karape
  • Madrigal-Gavota
  • Maxixa
  • Mazurka Apasionata
  • Preludio
  • Sueño de la muñequita
  • Un sueño en la Floresta
  • Una limosnita por amor de Dios (ھەروەھا ناسراویشە بە "El ultimo trémolo" یان "El último canto")
  • Vals no ٣
  • Vals no ٤
  • Vidalita
  • Danza Guaraní

ھۆنراوەکانی دەستکاری

ھەروەھا کۆمەڵێک ھۆنراوەشی نووسیوە

بەستەری دەرەکی دەستکاری