ئەگنیس ئۆزتۆلیکان

سیاسەتمەداری هەنگاری

ئەگنیس ئۆزتۆلیکان (لە دایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٧٤، چنگەر لە ھەنگاریا) کەسایەتی سیاسیی و چالاکوانی دۆمەکانە.[١][٢] کە لەماوەی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ ئەندام پەرلەمانی ھەنگاریا بووە. لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣][٤]

ئەگنیس ئۆزتۆلیکان
ئەندام پەرلەمانی ھەنگاریا
لە پۆستدا بووە
١٤ی ئایاری ٢٠١٠ – ٥ی ئایاری ٢٠١٤
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٩٧٤
چنگەر، ھەنگاریا
پارتی سیاسی ئێل ئێم پی
ھاوسەر(ەکان) ژانۆس بالۆگ
کار چالاکوانی مافەکانی دۆم.

ژیان دەستکاری

ئۆزتۆلیکان لە ساڵی ١٩٩٨، لە زانکۆی میسکۆلک لەبەشی زانستە سیاسییەکان دەرچوو. دوابەدوای ئەوە، لە دەزگای سۆرۆس کاری دەکرد، دواتر بوو بەسەرۆکی پڕۆگرامێکی ١٢ وڵاتی ئەورووپی بۆ باشترکردنی ژیانی دۆمەکان. لە ساڵی ٢٠١٠ بووە ئەندام پەرلەمان لە پەرلەمانی ھەنگاریا لە حیزبی ئێل ئێم پی (کورتکراوەی سیاسەت دەکرێت جیاوازبێت).[٥] لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢، بوو بەجێگری فڕیاکسیۆنی حیزبەکەی.[٦] ئۆزتۆلیکان بەرگریکاری مافی خوێندنی منداڵە دۆمەکانە ھەروەھا کاری کردووە بۆ زامنکردنی مافەکانیان لە وڵاتی ھەنگاریا. لەدەرەوەی کاری پەلەمانتاری ئەوا وەک خۆبەخش کاری مامۆستایەتی لە قوتابخانەیەکی دۆمەکانی بوداپیست دەکرد.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئەگنیس ئۆزتۆلیکان، ماڵپەڕی دۆم نێت، ڕۆژی ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ HOW WOMEN ARE BEING TREATED IN THE HUNGARIAN PARLIAMENT ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ھەنگاریان سپێکتەر، لە ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ "Secretary Clinton To Host the 2011 International Women of Courage Awards". 2011-06-30. Retrieved 2017-03-09.
  4. ^ FIRST AND ONLY ROMA WOMAN, AGNES OSZTOLYKAN AWARDED THE INTERNATIONAL WOMEN OF COURAGE ٩ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕۆمان ڕیەکت، ڕۆژی 9th March 2018 بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ "Politics Can Be Different": A Conversation with Agnes Osztolykán، ماڵپەڕی کۆمەڵگای کراوە، ڕۆژی MAY 31, 2011 لەلایەن BERNARD RORKE بڵاوکراوەتەوە.
  6. ^ "Ismét Schiffer András az LMP-frakció vezetője". 26 November 2012. Retrieved 2012-11-27.
  7. ^ Morgan (11 March 2011). "Lolo Diklo: Rromani Against Racism: AGNES OSZTOLYKAN".