ئەپ گەلەری ھواویی

کۆگای تایبەت بە بەرنامە

ھواویی ئەپ گەلەری (کورتکراوە AppGallery لەسەر شاشە) بریتییە لە بەڕێوەبەری کۆکراوە و دابەشکەری سەکۆی پێژمێر، یان 'کۆگای بەرنامە'، داڕێژراوە لەلایەن کۆمپانیای ھواویی بۆ سیستەمی سەرچاوەکراوەی کارپێکەری ئەندرۆیدی تایبەت بە کۆمپانیای گوگڵ و سیستەمی ھارمۆنی ئۆ ئێس.[٢] تایبەت بە کۆمپانیای ھواوی چینی، ئەپ گەلەری بەکاردێت لەلایەن ٤٢٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکەوە لەسەر ٧٠٠ ملیۆن ئامێری ھواویی.[٣][٤]

ئەپ گەلەری ھواویی
لۆگۆی ئەپ گەلەری ھواویی
پەرەپێدەر(ان)گرووپی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی ھواویی
یەکەم وەشان٢٠١١؛ ١٣ ساڵ لەمەوپێش (٢٠١١), لە چین[١]
٢٠١٨؛ ٦ ساڵ لەمەوپێش (٢٠١٨) لە جیھاندا[١]
وەشانی جێگیر١١٫٣٫١٫٣٠٢ / ١ی تەممووزی ٢٠٢١؛ ٢ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٢١-٠٧-٠١)
سەکۆی پێژمێریئەندرۆید (سەرچاوە-کراوە)، ھارمۆنی ئۆ ئێس
زمانەکانبەردەستە بە ٨٠ زمان
جۆرکۆگای بەرنامە
وێبگەhttps://appgallery.huawei.com
وێنۆچکەی ئەپ گەلەری ھواویی لەگەڵ دەقی بەدەستھێنان لە کۆگاکە.

ئەپ گەلەری ھواویی، بڵاوکرایەوە لە ٢٠١١؛ ١٣ ساڵ لەمەوپێش (٢٠١١) لە چین، و پاشان لە ساڵی ٢٠١٨؛ ٦ ساڵ لەمەوپێش (٢٠١٨) لە جیھاندا، دواتریش لەسەر ھەموو مۆبایلە نوێیەکانی ھواویی بەشێوەی بنەڕەتی جێگیرکران پاش ئەوەی ئامێرە نوێیەکانی کۆمپانیاکە خزمەتگوزارییەکانی گۆگڵ (GMS) لێ قەدەغە کرا بەھۆی جەنگی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکا لە ئایاری ٢٠١٩ ەوە[٣][٥] کە چیتر کۆمپانیا چینییەکە ناتوانێ خزمەتگوزاری و بەرنامەکانی گۆگڵ لەسەر مۆبایلە نوێیەکانی دابمەزرێنێت و یەکەم مۆبایلیش کە بەبێ خزمەتگوزاری گۆگڵ بڵاوکرایەوە ھواویی مەیت ٣٠ بوو، کە تەنھا ئەپ گەلەری و خزمەتگوزاری بەرنامەکانی ھواویی (HMS) تێدا بەردەست بوو وەک کۆگای دابەزێنەری بەرنامەکان و بێبەش بوو لە کۆگای گۆگڵ پلەی و سەرجەم بەرنامەکانی تری کۆمپانیای گۆگڵ.[٦]

ھەتا ڕێکەوتی چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٠، ئەپ گەلەری گەیشت بە ڕێژەی ٣٥٠ ملیار بەرنامەی دابەزێنراو.[٧] ھەر لەھەمان ساڵدا ئەپ گەلەری توانی بگات بە ڕێژەی زیاتر لە٤٩٠ ملیۆن بەکارھێنەر لە ١٧٠ وڵاتی جیاوازدا،[٨] ھەروەھا نزیکەی ١٫٦ ملیۆن پرۆگرامساز.[٣]

ھەتا ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠٢١ (2021-03-01)، ئەپ گەلەری زیاتر لە ٥٣٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاکی بە ڕێژەی ساڵانەی لە ٨٣٪ زیادکردنی بەرنامەی بەرھەمھاتووی ھەبووە.[٩]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

  • EMUI
  • لیستی کۆگاکانی بەرنامەی ئەندرۆید
  • لیستی پلاتفۆرە دابەشکارەکانی بەرنامەی مۆبایل

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "AppGallery is Huawei's alternative to Google's Play Store on Android". www.XDA-Developers.com. XDA Developers. 22 September 2019. Archived from the original on 22 September 2019. Retrieved 13 January 2021.
  2. ^ Amit (2021-06-05). "HarmonyOS applications launched: More icons with HMOS corners". Huawei Update (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-22.
  3. ^ ئ ا ب "Huawei AppGallery 700 milyon kullanıcıya ulaştı" [Huawei AppGallery reaches 700 million users]. www.Hurriyet.com.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Hürriyet. 31 July 2020. Archived from the original on 7 August 2020. Retrieved 8 August 2020.
  4. ^ "What apps can you actually get on Huawei's App Gallery?". www.Pocket-lint.com. Pocket-lint. 24 July 2020. Retrieved 8 August 2020.
  5. ^ "Google, Huawei ile olan ilişkilerini askıya aldı!". ShiftDelete.net (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). ShiftDelete. 19 May 2019. Retrieved 8 August 2020.
  6. ^ "Huawei Mate 30 geldi! Google uygulama mağazası kayboldu". www.Hurriyet.com.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Hürriyet. Retrieved 8 August 2020.
  7. ^ "The best announcements from Huawei Developer Conference 2020". www.XDA-Developers.com. XDA Developers.
  8. ^ "How Huawei AppGallery is welcoming more big name global and local apps". www.Pocket-lint.com. Pocket-lint.
  9. ^ "Huawei AppGallery now has over 530 million monthly active users". GSMArena.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-01.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری