ئەپلیکەیشن یا نەرمامێری بەکاربەری بەو نەرمامێریە ئەوترێ کە داڕێژراوە بۆ ئەوەی یارمەتیی بەکارھێنەرەکەی بدا لە بەئەنجامگەیاندنی کارێکی تایبەتدا. نموونەکان بریتین لە نەرمامێری ژمێریاری، نەرمامێری ڕێکخراوە، نەرمامێری نیگارەیی و میدیا پلەیێر. لە بنچینەدا زۆرێک لە ئەپلیکەیشەنەکان سەروکاریان لەگەڵ بەڵگەنامەیە. لەوانەیە ئەپلیکەیشنەکان لەگەڵ سیستمی بەکارخەریی کۆمپیوتەرەکە خرابێتن و لەوانەشە بەجیا بڵاو بکرێنەوە. ھەندێک لە بەکارھێنەران بەو ئەپلیکەیشنە لەگەڵخراوانە ڕازین و ھەرگیز ئەپلیکەیشنی تر دانامەزرێنن.

OpenOffice.org لە نموونە باوەکانی نەرمامێری بەکاربەریی سەرچاوە-کراوەیە.
GIMP نەرمامێریەکە بۆ دەستکاریی وێنە.

نەرمامێری بەکاربەری لەگەڵ نەرمامێری سیستم و ناوینەواڵەدا جیاوازیی ھەیە. ئەوان توانایییەکانی کۆمپیوتەر ڕاستەخۆ بۆ بەجێھێنانی پێداویستییەکانی بەکارھێنەر ناگرنە کار. نەرمامێری سیستم کار بۆ ئەپلیکەیشن ئەکا، ئەپلیکەیشنیش کار بۆ بەکارھێنەر ئەکا.

سەرچاوەکان دەستکاری