ئەندروو ستوارت تانەنباوم (Andrew S. Tanenbaum - لەدایکبووی ١٩٤٤) پرۆفەسۆری زانستی کۆمپیوتەرە لە زانکۆی ئازادی ئامستەردام‌دا. زیاتر بەوە ناوسراوە کە نووسەری مینیکس (سیستەمێکی کارگێڕیی یوونیکس-ئاسای ئازاد بۆ نیازگەلی فێرکارانە) و ھەروەھا نووسەری کتێبگەلی وانەبێژییە لە بواری زانستی کۆمپیوتەردا کە وەکوو تێکستگەلی ستاندارد لە بوارەکەدا ناوبردە دەکرێن.

ئەندروو تانەنباوم

تانەنباوم لە شاری نیویۆرک لەدایک و گەورە بووە. لە MIT فیزیکی خوێندووە و دواتر لە زانکۆی کالیفۆرنیا، بێرکلی دوکتۆرای فیزیکی وەرگرتووە.

بەستەری دەرەکی دەستکاری