ئەمریتا شێر گیل
ئەمریتا شێر گیل (بە ئینگلیزی: Amrita Sher-Gil؛ ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩١٣–٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١) ژنە وێنەکێشێکی ھیندی-ھەنگاریی بوو.[١] ئەو بەیەکێک لە دیارترین ھونەرمەندە ژنەکانی سەدەی بیستەم و بەتایبەتیش لە ھونەری ھاوچەرخی ھیندی دادەنرێت.[٢] ئەو ھەر لە منداڵییەوە و لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا وانەی تایبەت و فەرمی لەبارەی ھونەرەوە وەرگرت، دواتر لە تەمەنی نۆزدەساڵیدا ناوبانگی دەکرد بەھۆی تابلۆیەکی زەیتی بەناوی کچە گەنجەکە (١٩٣٢).
ئەمریتا شێر گیل | |
---|---|
بە پەنجابی: ਅੰਮ੍ਰਿਤਾ ਸ਼ੇਰਗਿਲ | |
لەدایکبوون | ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩١٣ بوداپێست، مەجارستان |
مردن | ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١ لاھۆر، پاکستان | (٢٨ ساڵ ژیاوە)
باوک | Umrao Singh Sher Gil |
پیشە | وێنەکێش |
بواری کار | وێنەکێشی، ھونەری سۆمایی |
پەروەردە | Beaux-Arts de Paris، Académie de la Grande Chaumière |
شوێنی کار | پاریس، مەجارستان، ھیندستان |
نەژاد | خەڵکی ھیند، Hungarians |
شاکارەکان | Three Girls |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | modernism |
چەشن | portrait painting، خۆپۆرترەیت |
کارە کۆکراوەکان | Victoria Memorial، National Gallery of Modern Art، National Gallery of Modern Art, Bengaluru |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
ئەمریتا لە بۆداپێست، ھەنگاریا لە دایکبووە، ئەو لە ژیانیدا گەشتی بۆ چەند وڵاتێک کردووە، لە نێویاندا چووەتە تورکیا، فەڕەنسا و ھیندستان. ئەمریتا بەیەکێک لە کەسە کاریگەرەکانی ڕێنیسانسی بەنگال دادەنرێت. جگە لە کاری وێنەکێشان ئەوا خەریکی خوێندنەوە و پیانۆژەنیش بوو. تا ئێستاش تابلۆکانی ئەو لە گرانترین تابلۆکانن کە لەلایەن ژنێکی ھیندییەوە کێشرابن، ئەو لەوکاتەی لە ژیانیشدا بوو ئەوا ناوبانگ و ڕێزی بەدەست ھێنابوو.
سەرەتای ژیان دەستکاری
ئەمریتا شێر گیل لە دایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩١٣،[٣] لە بۆداپێست، ھەنگاریا.[٤] باوکی ئومارۆ سینگ شێر گیل، کەسێکی پەنجابی سیخی بوو،[٥] ئەو شارەزابوو لە زمانی سانسکریتی و فارسی، دایکیشی ماری ئەنتۆنیتی، ژنێکی جوولەکەی ھەنگاری بوو کە خەریکی گۆرانی گوتنی ئۆپێرا بوو، دایکی لە بنەماڵەیەکی بۆرژووازی بوو.[٦][٧] دایک و باوکی لە ساڵی ١٩١٢ یەکتریان بینی، کاتێک ماری گەشتی کردبوو بۆ لاھۆر.[٦]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Overlooked No More: Amrita Sher-Gil, a Pioneer of Indian Art (Published 2018)". The New York Times (بە ئینگلیزی). 2018-06-21. ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-03-12.
- ^ "Amrita Sher-Gil | Indian painter". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-12.
- ^ Great Minds, The Tribune, 12 March 2000.
- ^ "Budapest Diary". Outlook. 20 ئەیلوول 2010. Archived from the original on 29 May 2012. Retrieved 5 February 2013.
- ^ "Amrita Sher-Gil". AWARE Women artists / Femmes artistes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-12.
- ^ ئ ا "The Indian Frida Kahlo". Telegraph.co.uk (بە ئینگلیزی). Retrieved 14 May 2017.
- ^ "Revolution personified | Christie's'" (بە ئینگلیزی). Retrieved 14 May 2017.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەمریتا شێر گیل تێدایە. |