ئەلێکساندەر ڕۆدریگز داسێلڤا ناسراو بە ئەلێکساندەر پاتۆ یاریکەری بەڕازیلی لەدایک بووی ٢ی سێپتمبەری ساڵی ١٩٨٩ ، لە ئێستادا یاری بۆ یانەی ئەی سی میلان ی ئیتالی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل دەکات ، نازناوی پاتۆ ی بۆ شوێنی لەدایک بوونی دەگەڕێتەوە کاتێ لە ناوچەی پاتۆ برانکۆ لە بەڕازیل لەدایک بوو ، بەر لەوەی پەیوەندی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان بکات ناو براو وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ یاری بۆ یانەی ئینتەرناسیۆنالی بەڕازیلی کردووە ئینجا لەساڵی ٢٠٠٧ ەوە تاکوو ئێستا یاری بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی دەکات

ئەلێکساندەر پاتۆ بەدرێسی یانەی ئەی سی میلان

دەستکەتەکان دەستکاری

ئینتەرناسیۆنالی بەڕازیلی

  1. جامی جیھانی یانەکان یەک جار لەساڵی ٢٠٠٦
  2. جامی ڕیکۆپا لەساڵی ٢٠٠٧

ئەی سی میلانی ئیتالی

  1. خولی ئیتالی یەک جار وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
  2. جامی سووپەری ئیتالی یەک جار لەساڵی ٢٠١١

ھەلبژاردەی بەڕازیل

  1. مێدالیای سلڤەر لە ئۆڵەمپیادی پەیکینی ٢٠٠٨
  2. جامی کیشوەرەکانی یەک جار لەساڵی ٢٠٠٩

بەستەری دەرەکی دەستکاری