ئەلێکساندەر بۆخۆمازۆڤ
ئەلێکساندەر کۆنستانتینۆڤیش بۆخۆمازۆڤ (بە ڕووسی: Александр Константинович Богомазов)یان ئۆلیکساندر کۆستیانتینۆڤیچ بۆھۆمازۆڤ (بە ئوکراینی: Олександр Костянтинович Богомазов؛ ٢٧ی ئازاری ١٨٨٠ – ٣ی حوزەیرانی ١٩٣٠) نیگارکێشێکی ئوکراینی بوو، کوبۆیی‒ئاییندەپەرست، تیۆریستی ھونەری مۆدێرن و وەک یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی دیمەنی ئاڤانگارد ئۆکراینی ناسراوە. ئەلێکساندەر لە ماوەی ژیانی ھونەریدا شارەزا بووە لە چەندین شێوازی ھونەری، ناسراوترینیان بریتین لە کوبۆ‒ئاییندەبینی (١٩١٣–١٩١٧) و سپێکترالیزم (١٩٢٠–١٩٣٠).[١][٢]
ئەلێکساندەر بۆخۆمازۆڤ Олександр Богомазов | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٧ی ئازاری ١٨٨٠ یامپلی، دۆنێتسک، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا (ئێستا ئوکراینا) |
مەرگ | ٣ی حوزەیرانی ١٩٣٠ (تەمەن ٥٠ ساڵ) |
ناوەکانی تر | بۆخمازۆڤ |
ناسراوە بە | وێنەکێشی، وێنەکێشان |
بزاڤ | کوبیزم، سپێکترالیزم، ئایندەبین |
ھاوسەر | واندا مۆناسترێسکا (١٩١٣‒١٩٣٠) |
مناڵ(ەکان) | بۆخۆمازۆڤا، یارۆسلاڤا ئیڤانیکۆڤا |
سەرەتای ژیان دەستکاری
ئەلێکساندەر بۆخۆمازۆڤ لە شاری یامپلی لە ھەرێمی خارکیڤ (ئێستا ئۆبلاستی سومییە لە ئوکراینا) لەدایکبووە، وەک منداڵی دووەمی کۆنستانتین و ئەنیسیا بۆخۆمازۆڤ. باوکی ژمێریار بووە، لە کارگەی شەکری ناوچەکە کاری کردووە و دواتر بووە بە بازرگان.[٣][٤]
ئەلێکساندەر لە کاتی خوێندنی لە ھۆڵی وەرزشدا دەستی کرد بە نیشاندانی ئارەزووی نیگارکێشانی لە سەرەتاوە؛ بەڵام باوکی ئەمەی پەسەند نەکرد، پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە لە قوتابخانەی کشتوکاڵی خێرسۆن بخوێنێت، بەڵام خولیای ھونەر زاڵ بوو بەسەریدا و بە پاڵپشتی مامی ئەلێکساندەر، باوکی ڕازی دەکات کە ڕێگەی پێبدات ڕوو لە کیێڤ بکات و لە ساڵی ١٩٠٢ بچێتە نێو ئەکادیمیای ھونەری کیێڤ.[٥]
بەشێک لە کارەکانی دەستکاری
-
ژن ١٩١٤، بە خەڵوزی لەسەر کاغەز، نیویۆرک
-
ناوچەی شار، ١٩١٣–١٤مۆزەخانەی لودویگ، کۆلن
-
مۆونتەر، ١٩١٤
-
ئاگر لە کیێڤ، ١٩١٦ کیێڤ
-
شەقام لەسەر پۆدل، ١٩١٢
-
شەمەندەفەر لە بۆیارکا، ١٩١٤
-
ترام، ١٩١٤
-
کتری چا، ١٩١٤
-
گوڵەکان، ١٩١٤
-
وێنەی ژن، ١٩١٤
-
وێنەی ژن، خوێندنەوە، ١٩١٤
-
شەمەندەفەر، ١٩١٥
-
وێنەی کچەکە، ١٩٢٨
-
لێدانی بڕینەکان، ١٩٢٧
-
ساوەرز، ١٩٢٧[٦]
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Alexander Bogomazov". Google Arts & Culture (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
- ^ "Alexander Bogomazov - Monoskop". monoskop.org. Retrieved 2023-12-29.
- ^ "Artists: Alexander K. BOGOMAZOV". www.modernisminc.com. Retrieved 2023-12-29.
- ^ "Alexander Bogomazov (1880-1930) the lost Ukrainian Futurist | The Arts Society". theartssociety.org. Retrieved 2023-12-29. ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ rac_admin (2016-06-02). "ARTICLE: Alexander Bogomazov: Sawn Off In His Prime, by Simon Hewitt". Izba Arts (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
- ^ "Oleksandr Bogomazov - 43 artworks - painting". www.wikiart.org. Retrieved 2023-12-29.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەلێکساندەر بۆخۆمازۆڤ تێدایە. |