ئەدۆنێ
حیماسەی ئەدۆنێ (بە ئیتالی: L'Adone) یەکێ لە گرنگترین شێعرەکانی وێژەی ئیتالیایە کە بە قەڵەمی شاعیری ئیتالیایی جامباتیستا مارینۆ نووسراوە و یەکەم جار لە ساڵی ١٦٢٣دا لە پاریسدا بڵاو کراوتەوە. ئەم شێعرە سەبارەت بە عەشقی ئەدۆنیس و ڤێنووس نووسراوە. ئەدۆنێ کوڕێکی زۆر جوانخاس و خۆشەویستی ئافرۆدیت یان ڤێنووس ماخۆی جوانییە. هەروەها سەرۆکی دەستەیەک جەردەش حەزی لە ئەدۆنەیە. تەنانەت حەیوانەکانیش مەستی جوانیی ئەو کوڕە دەبن، بە جۆرێ کە لە ئاخرەوە بە دەستی بەرازێک دەکوژرێ کە دەیەوێ لەگەڵی عەشقبازی بکات. ئەم شێعرە پڕە لە دیمەن و دەستەواژەی ئیرۆتیک.
ئەدۆنێ | |
---|---|
چەشن | poem |
دانەر | جۆڤانی باتیستا مارینی |
وڵاتی بنەڕەت | ئیتالیا |
زمان | ئیتالی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٦٢٣ |
دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
سەرچاوە دەستکاری
- Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” World Library, Inc. , USA.
- ویکیی ئیتالیایی: ئابی ٢٠١٤