ئەحمەد ئالتان

ڕۆژنامەنووس و نووسەری تورک

ئەحمەد ئالتان لەدایکبووی ١٩٥٠ لە ئەنقەرەی تورکیا، ئەحمەد نووسەرێکی ناوداری تورکیایە و کوڕی نووسەر و پەرلەمانتاری پێشووری تورکیا چەتین ئالتانە و برای نووسەر و ئابووریزان و مامۆستای زانستیگای ئیستنابۆل محەممەد ئالتانە، ئەحمە کەتان بەڕێوبەری نووسینە لە ڕۆژنامەی تەرەف.

کارەکان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٥دا لە ڕۆژنامەی میللییەتی تورکیادا وتارێکی نووسی بە ناوی کوردیا کە مێژوویەکی خەیاڵیی تورکیا بوو کە تێیدا کوردەکان زاڵ بوون بەسەر تورکدا و زمانی تورکییان قەدەغە کردووە. دوای بڵاوبوونەوەی وتارەکە کە تیشکی دەخستە سەر کێشەی کورد لە تورکیادا، لەو ڕۆژنامەیە دەرکرا.[١][٢] ئاخرین جار لە ساڵی ٢٠١٦دا بە تۆمەتی ھاندانی خەڵک بۆ ھەوڵی کودەتا قۆڵبەست کرا. دواتر دادگایی کرا و سزای زیندانی ئەبەدی بەسەردا سەپا. ئەو لە زیندانەوە کتێبێکی نووسی بە ناوی 'ئیتر ھیچکات دووبارە دنیا نابینمەوە' کە لە حەڤدە وڵاتی دنیادا چاپ کرا.[٣]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Famous writer Ahmet Altan back with new book". Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-12.
  2. ^ "Ahmed Altan: Atakurd". web.archive.org. 2016-10-21. Retrieved 2021-02-12.
  3. ^ "Imprisoned Turkish journalist writes memoir on bits of paper and has it smuggled out | CBC Radio". CBC (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-12.