ئەحمەدئاوا، خورماڵ

ئەحمەدئاوا گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی خورماڵ، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.[٢] گوندێکە لە ھەورامانی عێراق. یەکێکە لە گوندەکانی ھەورامان دزڵی لە بەشی باشوری کوردستان لە دامێنی چیای بابازەردەڵە و چیا سەرکەشەکانی ھەورامان دا ھەڵکەوتووە.

ئەحمەدئاوا
Ahmadawa
گوند
وڵات کوردستان[١]
 عێراق
پارێزگاھەڵەبجە
بەرزایی
٦٥٦ مەتر (٢٬١٥٢ پێ)
زمان و ئایین
 • زمان]])،(ھەورامی)
 • ئایینسوننی شافعی

دانیشتوان دەستکاری

نزیکەی ٢٠٠ ماڵی تێدایە و زیاتر لە ١١٥٠ کەس لەم گوندەدا ژیان دەگوزەرێنن کە بە کاروباری جۆراو جۆرەوە خەریکن ، بە شێوەزاری ھەورامی دەئاخفن.

جوگرافیا دەستکاری

ئەحمەدئاوا لە باکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ گوندی زەڵم و لە باشورەوە لەگەڵ گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ و لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی سەرگەت و لەڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی خورماڵ .[٣][٤] دەکەوێتە ٧٨ کم خۆرھەڵاتی سلێمانی و ١٨ کم باکوری ھەڵەبجە و ٢٬٥ کم خۆرھەڵاتی ناحیەی خورماڵەوە. چواردەوری ئەحمەدئاوا بە زنجیرە چیایەک دەور دراوە کە بریتین لە (بابا زەردەڵە و گردە و و نەیجەکۆڵە و سێداران لە ڕۆژھەڵاتیەوە و دەرەسولان لە باشوریەوە و ملەی قۆنەرە لە باکورەوە.

گەشت و گوزار دەستکاری

خاوەنی یەکێک لە بەناوبانگترین سەیرانگاکانی کوردستان و عێراقە بەناوی (سەیرانگای ئەحمەدئاوا) کە ساڵانە بە ھەزاران کەس لەسەرانسەری عێراق و تەواوی ناوچەکانی کوردستان و گەشتیاری بیانی ڕووی تێدەکەن بەھۆی بوونی ئاوێکی سازگارو بوونی ڕێژەیەکی یەکجار زۆری سەوزایی و باخات و سرووشتی شاخاوی جوانی ناچەکەوە. حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی خزمەتکردنی ناوچەکەو ئاسانکاری بۆ ئەو گەشتیارانەی کە ڕوو لەم سەیرانگا بەناوبانگە دەکەن ، گوندێکی گەشتیاری بەناوی ( کابینەی گەشتیاری ئەحمەدئاوا)لەناو گوندی ئەحمەدئاوادا درووست کردووە بەمەبەستی مانەوەی شەوانەی گەشتیاران کە گەشتیاران دەتوانن بە شێوەی بە کرێ گرتن سودیان لێ ببینن.

ئایین دەستکاری

خەڵگی گوندی ئەحمەدئاوا سەر بە ئایینی ئیسلامن و دوو مزگەوتی تێداھەن ، وە خاوەنی دوو قوتابخانەیە و بنکەیەکی تەندروستیشی تێدا ھەیە.

سەرچاوە دەستکاری