ئەم وتارە سەبارەت بە ئەبوو حەنیفەی نوعمان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە حەنەفی (ڕوونکردنەوە).


ئەبووحەنیفە یان ئەبووحەنیفە نوعمان یان نوعمان کوڕی سابت کوڕی زوتتا کوڕی مرزبان، ساڵی ٨٠ک/٦٩٩ز لە دایکبووە لە کووفە و بە نەژاد فارس، و ئەبووحەنیفە زۆربەی ژیانی لەو شارەدا بە فێرخواز و زانا بردە سەر، دوای ئەوەی قورئانی لە بەرکرد لە گەنجیدا بوو لەگەڵ باوکیدا ڕوویکردە ئیشی بازرگانی، و کاتێک زانای گەورە عامر شەعبی چاوی پێی کەوت ئامژچەی بۆکرد کە ئەو لە ئەبووحەنیفەدا زیرەکییەکی گەورە و عەقڵ پێگەیشتووی ئەبینێت و ئامۆژگاری کرد کە بچێتە کۆڕی زاناکان و بە دوای زانستدا بگەڕێت، ئەمیش وەڵامی داواکەی دایەوە و ڕوویکردە زنجیرەی وانەکان، فەرموودەی ئەگێڕایەوە و زمان و ئەدەبی خوێند، و لەەبر ئەوەی زۆر گرنگی ئەدا بەوەی کە ھەموو ئەو زانستانەی ئەوترێتەوە لێی وون نەبێت کاتەکانی ئەبردە سەر بە سەردانی کۆڕەکان بە وەرەقە و قەڵەمەوە، پاشان ڕوویکردە خوێندنی زانستی ووتە (ڕەوانبێژی) تاکو بە شێوەیەک لێھاتوو بوو لەو بوارەدا کە بتوانێت زۆر بە سەرکەوتووانە گفتوگۆی لەگەڵ دەستە جیاوازەکانی تر ئەکرد، پاشان ڕوویکردە زانستی ئیسلامی (فیقھـ) و وانەکانی ئەم زانستەی وەرگرت لای حەماد کوڕی ئەبووسولەیمان، ناوبانگی دەرچوو بە خواناسی، و بازرگانێکی ناوداربوو بە دەستپاکی و ڕاستگۆیی و بەوەفایی.

ئیمام ئەبووحەنیفە
ناو: ئیمام ئەبووحەنیفە
ناوی تەواو: نوعمان کوڕی سابت کوڕی زوتتا کوڕی مرزبان
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٨٠ى کۆچی، ٦٩٩ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون: کووفە،  عێراق
ڕێکەوتی مردن: ١٥٠ی کۆچی، ٧٦٧ی زایینی
شوێنی مردن: بەغدا،  عێراق
مەزھەب: مەزھەبی حەنەفی
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: فیقھ
شوێنەواگری: قتدە کوری نوعمان، عەلقمە کوری قەیس
کارتێکەری: محەمەد کوڕی حەسەن شیبانی، ئەبوویوسف، مالیکی کوڕی ئەنەس

ژیانی دەستکاری

لە کووفە لە یەکێک لە شارە گەورەکانی عێراق ئەبووحەنیفە ھاتە دنیاوە و باوکی ناوی نا نوعمان بە ناوی یەکێک لە پاشاکانی عێراقی سەرەتاوە، و خۆیان خێزانێکی ئێرانی بوون ئەگەڕێنەوە بۆ شاری کابول لە ئەفغانستان، باپیری ئیسلام بووە و و کاریگەر بووە بە عەلی کوڕی ئەبووتالیب و لەگەڵی بووە ، و ئەبوو حەنیفە بەم شێوەیە لە باوک و باپیرییەوە خۆشەویستی ئالبێتی وەرگرت و ھەروەھا جەعفەری سادقی مامۆستا و ھاورێی نموونەی باشی بوو لای.

ئەبووحەنیفە ڕووخساری جوان و پۆشاکی جوان و و بۆنی خۆش بووە، زۆر بەڕێزبووە.

سەرکردایەتی زنجیرەی زانست دەستکاری

بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلامی سوننە


 
بیروباوەڕ

پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر

خەلیفەکانی ڕاشدین

ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب

چوار پێشەواکە

ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی

سەرمەزهەبەکان

حەنبەلیحەنەفیشافعیمالیکیزاهیری

کتێبە سەحیحەکان

سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک

لەو دوای مردنی مامۆستاکەی حەمادی کوڕی ئەبووسولەیمان، سەرکردایەتی زنجیرە فیقھیەکان کەوتە دەستی ئەبووحەنیفە کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بوو، فێرخوازەکان لە دەوری کۆبوونەو و ڕێگەیەکی داھێنەرانەی ھەبوو بۆ شیکاری ئەو کێشە و پرسیارانەی ئەکران لە کۆڕەکانیدا، خێرا ئەو چارەسەری نەئەکرد بەڵکو پرسیارەکەی ئاڕاستەی خوێندکارەکانی ئەکرد ھەتا ھەر یەکێکیان ڕای خۆی بڵێت، پاشان ئەو لەسەر ڕاکانیان ئەدوا ھەتا کێشەکەی بە لێکۆڵینەوە لەناودەبرد، و لەگەڵ فێرخوازەکانیدا لەسەر یەک ڕا کۆدەبوونەوە.

و ئەبووحەنیفە چاودێری خوێندکارەکانی ئەکرد، و پارەی بۆ ھەندێکیان خەرج ئەکردبۆ نموونە کاتێک ئەبوویوسفی بینی پێویستیەکانی ژیان دووری ئەخاتەوە لە وەرگرتنی زانست، و پارەی خۆی پێدا بە شێوەیەک تا یەک لا بێتەوە بۆ زانست.

و لەگەڵ ھەموو سەرگەرمیەکانیدا لە بازرگانیدا ئیشی ئەکرد، لە کووفە فرۆشگای فرۆشتنی قوماشی ھەبوو، ھاوبەشێکی بۆ خۆی دانا ئەمەش وایلێکرد یەک لا بێتەوە بۆ خزمەتی زانست و کاتی ھەبێت بۆ فیقھی ئیسلامی.

بنەمای مەزھەبی حەنەفی دەستکاری

ئەو پەسەندکردنەی لە مەزھەبی حەنەفیدا ھەیە وایلێکردووە خاوەنی سەروەتێکی زانستی گەورە بێت.

و زانایانی مەزھەبی حەنەفی ئاماژە بەوە ئەدەن کە ئەبووحەنیفە تەنھا فەرموودە ڕاستەکانی گێڕاوەتەوە و توند بووە لە قبوڵکردنی فەرموودە و ھەواڵێکدا ئەمەش لەبەرئەوەی کە لە کووفەدا ژیاوە و کووفەش لانکەی ئاژاوە و پارتە سیاسیەکان و جیابوونەوەی دەستەکان بوو و کووفە دوور بووە لە حیجاز کە ئەوێ ناوچەی سروش و مەڵبەندی سوننە بووە ھەروەھا ئەڵێن لەبەرئەوەی سەرکەوتوو بووە بەسەر ئارەزووەکانی خۆیدا.

فێرخوازەکانی ئەبووحەنیفە دەستکاری

مەزھەبی ئەبووحەنیفە مایەوە و بڵاوبوویەوە و لە ناونەچوو وەک مەزھەبەکانی پێشتری یان سەردەمەکەی، ئەمەش بە چاکەی فێرخوازە لێھاتووەکانی بوو کە مەزھەبەکەیان نوسییەوە و زۆر لە ڕاکانی پێشەواکەیان لەبەرکرد و لە دیارترینی ئەوانەش؛

ئەبوویوسف یەعقوب کوڕی ئیبراھیم ئەنساڕی ساڵی ١٨٣ک وەفاتی کردووە و محەمەد کوڕی حەسەن شیبانی ساڵی ١٨٩ک وەفاتی کردووە، و زەفر کوڕی ھەزیل ئەمانە بوون کە پایەکان و بنەما و ئوسوڵەکانی مەزھەبی حەنەفیان دانا.

ئیمام ئەبووحەنیفە زۆربەی ژیانی بە فێربوون و وانە ووتنەوە بەسەر برد و زۆر زانا و فەقێ لەسەر دەستی دەرچوون، لەوانە؛ حەماد کوڕی ئەبووحەنیفە، ئیبراھیم کوڕی تەھمان، حەمزە کوڕی حەبیب زەیات، ئەبوویەحیا حمانی، عیسا کوڕی یوونس، وەکیع، وەزید کوڕی زەریع، ئەسەد کوری عەمر بەجلی، حکام کوڕی یەعلی کوڕی سەلم ڕازی، خارجن کوڕی مەسعەب، عەبدول حەمید کوڕی ئەبووداوود، عەلی کوڕی مەسھەر و زۆری تر...

بڵاوبوونەوەی مەزھەبەکەی دەستکاری

مەزھەبی حەنەفی بڵاوبوویەوە لەو کاتەی ئەبوویوسف پایەی قازی دەوڵەتی عەبباسی وەرگرت و حەنەفی مەزھەبی فەڕمی بوو لە دەوڵەتی سەلجوقی و دەولەتی غەزنەوی و ئیمپڕاتۆری عوسمانیدا، و ئێستا بڵاوە لە زۆربەی شوێنە ئیسلامیەکاندا لەوانە؛

لە میسر و شام و عێراق و تورکیا و ھیندستان و پاکستان و چین و عەرەبستانی سەعوودی.

وەفاتی ئەبووحەنیفە دەستکاری

خوا تەمەنێکی درێژ و فێرخوازی لێھاتووی بە ئەبووحەنیفە بەخشی کە مەزھەبەکەیان ھەڵگرت و ھاوسەردەمەکانی دانیان ناوە بە پێشکەوتنی، و زۆر پیاوێکی لە خواترس بووە و کتێبەکانی مێژوو و وەرگێڕاوەکان لێوانلێون لە شایەتیدان بۆ ئەمە، و وەسف کراوە بە زانا و لە خواترس و خواپەرست لەلایەن زاناکانەوە.

ئەبووحەنیفە کۆچی دوایی کردووە لە بەغدا دوای ئەوەی دنیای پڕکرد لە زانست و خەلکی پێوەی سەرگەرم کرد لە ١١ی جەمادی یەکەمی ١٥٠ک بەرامبەر ١٤ی حوزەیرانی ٧٦٧ز، و ئارامگەکەی ئەکەوێتە شاری بەغداوە لە ناوچەی ئەعزەمیە لە گۆڕستانی خەیزەران، لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ڕووباری دیجلە.

دیاردەکانی پێشەوایەتی لە ئبەووحەنیفەدا دەستکاری

  • ڕیزگرتن و پێزانینی بۆ ئەوانەی زانست و فیقھیان فێرکردووە
  • بەخشندەیی لە خەرجکردنی بۆ فێرخوازەکانی و پێویستیدارەکان و جوان ھەڵس وکەوتکردن لەگەڵیان، خۆشەویستی لە دڵیاندا چاند وایکرد کە ھەستن بە بڵاوکردنەو ووتە و زانستەکانی و ھەزاران دوعای بۆ دەکرێت لە کۆڕەکانی زانستدا.
  • ھەواڵپرسینی لە کاروباری ھاوەڵەکان و خەڵکان.
  • سووربوونی لەسەر شکۆی زانست لە کۆڕەکانیدا.
  • گرنگی دان بە شێوە و دیمەنی دەرەوە.
  • زۆری خواپەرستی و لە خواترسیەکەی
  • زۆری تەقوا و پەیوەستبوونی بە ئایننەوە
  • پەروەردەکردنی دەروونی لەسەر چاکەکان وەک خێرکردن
  • خۆڕاگر و بە ئاارم بوو، و زۆر ئارامی ئەگرت لەگەڵ خەڵکدا.
  • بەردەوام بوون و جدییەت و دیاریکردنی ئامانجەکان
  • وازھێنان لە باس کردنی خەڵک و قسەکردن لە بارەیانەوە.
  • سووربوونی لەسەر بنیاتنانی کەسایەتی فیقھی و زانستی کە زانستەکەی لێ وەربگرن
  • ڕاستکردنەوەی دژە ڕاکانی بە گفتوگۆیەکی ھێمن
  • باوەری وانەبوو کە تەنھا ئەو ڕاستە و زاناکانی تر ھەڵە بن.

دانراوەکانی ئەبووحەنیفە دەستکاری

کاتی ئیمام نەناسراوە بە زۆری نوسینەوە و زۆربەی زانستەکەی فێرخوازەکانی گواستویانەتەوە، و ئیمام خۆی چەند دانراوێکی ھەیە لە فیقھی ئیسلامیدا لەوانە؛

  • الفقە الأکبر، بە گێڕانەوەی حەماد کوری ئەبووحەنیفە
  • الفقە الأکبر، بە گێڕانەوەی ئەبووموتیع بەلخی
  • العالم والمتعلم، بە گێڕانەوەی ئەبووموقاتل سەمەرقەندی
  • نامەی پێشەوا ئەبووحەنیفە بۆ عوسمان بتی
  • الوصیة، بە گێڕانەوەی ئەبوویوسف

سەرچاوەکان دەستکاری

  • محیی الدین عبد القادر: الجواھر المضیئة فی طبقات الحنفیة – تحقیق عبد الفتاح الحلو
  • الخطیب البغدادی - تأریخ بغداد
  • محمد أبو زھرة: أبو حنیفة حیاتە وعصرە
  • عبد الحلیم الجندی: أبو حنیفة بطل الحریة والتسامح فی الإسلام
  • وھبی سلیمان: أبو حنیفة النعمان إمام الأئمة والفقھاء
  • أعیان الزمان وجیران النعمان فی مقبرة الخیزران - ولید الأعظمی
  • اصول التاریخ الإسلامی للباحث جمال الدین فالح الکیلانی مراجعة الدکتورسالم الالوسی