ئەبوبەکر ڕازی ناوی تەواوی ئەبوبەکر محەممەد کوڕی یەحیا کوڕی زەکەریا ڕازی (بە ئینگلیزی ناسراوە بە Rhazes) زانایەکی فارسی موسوڵمان بوو و زانایەکی دیاری سەردەمی زێڕینی ئیسلام بوو.[١][٢] لە بوارەکانی فیزیا و کیمیا و فەلسەفەدا دەستێکی باڵای ھەبووە. ڕازی بەشداری گەورە و بنچینەیی کردووە لە بوارەکانی دەرمان و کیمیا و مۆسیقا و فەلسەفەدا کە لە زیاتر لە (٢٠٠) کتێبدا پێشکەشی کردوون لە چەندین بواری جیاواز لە زانستدا. زانیارییەکی باشی ھەبووە دەربارەی دەرمان سازی فارسی کۆن و یۆنان و ھیندستانی کۆن، چەندین پێشکەوتنی کردووە لە دەرمانسازیدا بەھۆی تاقیکردنەوە و دۆزینەوەکانییەوە.[٣]

ئەبووبەکر ڕازی
Rhazes
لێدوان=
لەدایکبوون٢٦ی ئابی ٨٦٥ ز
وڵاتی فارس
مردن١٥ی تشرینی یەکەمی ٩٢٥ ز
وڵاتی فارس
سەردەمسەردەمی زێڕینی ئیسلام
نەتەوەفارس
بواری زانستیکیمیا
زیندەزانی
دەرمان سازی
فیزیا
فەلسەفە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Robinson, Victor (1944), The story of medicine, New York: New Home Library
  2. ^ Porter, Dorothy (2005), Health, civilization, and the state: a history of public health from ancient to modern times, New York: Routledge (published ١٩٩٩), p. ٢٥, ISBN 0-415-20036-9
  3. ^ Hakeem Abdul Hameed, Exchanges between India and Central Asia in the field of Medicine

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری