ئێریک کرێپک (بە ئینگلیزی: Eric Kripke) (لەدایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ لە ویلایەتی ئۆھایۆ) نووسەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە، بە بەرھەمھێنان و دروستکردنی زنجیرەی Supernatural ناسراوە. ئێریک کرێپک دەرچووی ئامادەیی سیلڤانیا ساوسڤیۆیە. لە ھەرزەکاریدا زۆرجار لەگەڵ ھاوڕێکانی فیلمی ماڵەوەی دروست دەکرد بۆ ئەوەی پیشانی خوێندکارانی دیکە بدات. دوای تەواوکردنی لە زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا، کریپک بووە ئەندامی کۆمەڵەی گاما. کرێپک نووسەری دوو فیلمە لە ساڵی ١٩٩٧ بە ناوەکانی شەڕی ڕەگەزەکان و پابەندی ڕاستەقینە. لە ساڵی ٢٠٠٣دا زنجیرەی "تارزان"ی نووسیوە، کە دوای ٨ ئەڵقە ھەڵوەشایەوە، دوای ئەوەش سیناریۆی فیلمی ترسناک "بووگیمان"ی لە ساڵی ٢٠٠٥ نووسیوە، کە بەشی دووەمیش ناوی "بووگیمان ٢" بووە.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری