ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاوا

ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی بەشی ڕۆژئاوای ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانییە دوای ئەوەی دیوکلتیانوس جیای کردەوە ساڵی ٢٨٦ز، بەشی دووەمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ناسرابوو بە ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی، و لەمڕۆدا بە ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی ناسراوە.

ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی ڕۆژاوای ساڵی ٣٩٥ز

ڕۆما بە پایتەخت نەمایەوە لە دوای ئەم جیابوونەوەیە بەڵکو میدیۆلانۆم (میلانۆی ئێستا) بوو بە پایتەختی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی، و ساڵی ٤٠٢ جارێکی تر پایتەختیان گۆڕی و ئەمجاریان بۆ ڕاڤینا بوو.

ڕێکەوتنێکی مێژوویی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی ڕووخاند لە ٤ی ئەیلوولی ٤٧٦ز، کاتێک ئودواکر (کە ڕۆمای گرت و خۆی دانا بە پاشای ئیتالیا) ئۆگۆستۆسی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی لابرد.

نمونە لە بیری سیاسی ڕۆمانی ١٩٠–٢٤٠ زاینی دەستکاری

ھەر چ پێوانەیەک بۆ کاریگەریی بیری سیاسی گریکی لەسەر ڕۆما پێویستە تێیدا ئاماژە بەپۆلیب بکرێت بەوەی ئەڵقەی پەیوەستی نێوان بیری سیاسی یۆنانی و سیاسەتی ڕۆمانی پێکدەھێنێت . پۆلیب ھاوڵاتی دەوڵەتی ئەرکادیایە کە ئاندامێکی گرینگی یەکێتی پەیمانی یۆنانییە لە نێوان ئەو ھەزار سەرکردەی ئەم یەکێتییەدا بوە کە دەستگیرکان و وەک دەستبەسەر ڕەوانەی ڕۆما کرا لە ئاکامی شۆڕشێکدا کە چەند کەسێکی توندڕەوی لایەنگری ڕۆما لەو یەکێتییەدا پەێی ھەستابون ئەم ئاپۆڕەی دەستبەسەرانە ھەرگیز نەدرانە دادگاو بۆ ماوەی حەڤدە ساڵ بە داستبەسەری مانەوە، بە جۆرێک دوای تەواوبونی ماوەکەی ئەوانەی کە مابونەوە (کە ژمارەیان سێ سەد کەس بوو) ئازاد کران. ھەروەھا ھاوڕێی نزیکی سیپۆ بوو بۆیە بەخشندەی سیپۆ ھەلی بۆ ڕەخساند لێکۆڵینەوەی مێژوویی قوڵ و نایاب ئەنجام بدات، بە جۆرێک لە میانەی شاندە سەربازی و دیبلۆماتییەکاندا بەشداری گەڕانی کرد لە ھەندێک لە بەشی کیشوەرەکانی ئەورووپا و ئاسیا و ئەفریقا، لە ئاکامدا چل کتێبی دانا، کە جگە لە پێنج کتێب و چەند بەشێکی کتێبەکانی تری ھیچی بە دەست ئێمە نەگەیشتوە.[١]

خوێندنەوەی زیاتر دەستکاری

ڕۆژاوای ئیمپراتۆریەتی ڕۆم ئاماژەیە بۆ پارێزگاکانی ڕۆژاوای ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم کە بە شێوەی جیا و سەربەخۆ لەلایەن دادگای شاھانە بەڕێوە دەبردران. بە شێوەیەکی مێژوویی ئەم زاراوەیە بۆ ئەوە بەکاردێت بۆ ئەوەی پێناسەی سەردەمێک بکات کە دەکەوێتە نێوان ٢٨٦ تا ٤٧٦. کە لەو سەردەمەدا دادگای شاھانەی جیا جیا ھەبوو کە بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەکانی ئیمپراتۆریەتییەکەیان دەکرد لە بەشی ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵات. بە ڕێنمویی خێزانی شاھانەی ڕۆم بەڵام بەشێوەیەکی سەربەخۆ و دادگای جیاواز. زاراوەی ڕۆژاوای ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم و ڕۆژھەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم بەیەکەوە گرێ دراون لە سەردەمی مۆدێرن بۆ باسکردنی ئەو بەشە سیاسیانەی کە بەشێوەی ناو سەربەخۆ بوون. لەو ساتەدا ڕۆم دانی بەوە دانەدەنا کە ئیمپراتۆریەتییەکە بووە بە دوو پارچە و ھەر بەشێک بەجۆرێکی جیاواز فەرمانڕەوایەتیی دەکرێت بەڵکو بە شێوەی تاکە فەرمانڕەوایی یان تاک ئیمپراتۆرییەت و یەک حکوومەت سەیردەکرا لەلایەن ھەردوو دادگای ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا کە ئیمپراتۆریەتەکەیان بەرێوە دەبرد. ھەرچۆنێک بێت ڕۆژاوای ئیمپراتۆریەتەکە لە ٤٧٦ دەڕووخێت. و دادگای ڕۆژاوا لە شاری ڕاڤێنا بەفەرمی لەلایەن ئیمپراتۆر جەستینیان لە ٥٥٤ ھەڵدەوەشێنرێتەوە. و بەشی ڕۆژھەڵات بەردەوامی بە فەرمانڕەوایەتیی دا تاوەکوو ١٤٥٣.

ئەگەرچیش ئیمپراتۆرییەتەکە سەردەمی وای بەخۆ بینیوە کە زیاتر لەیەک ئیمپراتۆر بەیەکەوە و بە ھاوبەشی ئیمپراتۆریەتەکەیان بەرێوە بردووە، چونکە ئیمپراتۆریەتەکە زۆر بەر فراوان و گەورە بووە بۆیە وا بینراوە کە شتێکی ئەستەم بووە ئیمپراتۆرێک بتوانێک تەواوی ئیمپراتۆرییەت بەرێوە ببێت و چاکسازی لەوەدا کراوە بە یاسا لەلایەن ئیمپراتۆر دیۆکلیتیان لەدوای ئەو جەنگە شارستانییە کارەساتبارەی سەدەی سێیەمی ئەوسا.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ حاجی, رەوەند (٢٠٠٩). "شارستانییەت". {{cite news}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |access-date= (help)

* بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Western Roman Empire»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری