ئیسحاق سوکوتی

سیاسەتمەتدارێکی کورد

ئیسحاق سوکوتی (١٨٦٨-١٩٠٢) شۆڕشگێر و نووسەر و پزیشکی کوردی عوسمانی بووە.

ئیسحاق سوکوتی

لەدایکبوون١٨٦٨
مەرگ٩ی شوباتی ١٩٠٢(١٩٠٢-٠٢-٠٩) (٣٣–٣٤ ساڵ ژیاوە)
سانرێمۆ, شانشینی ئیتاڵیا
شارۆمەندێتیعوسمانی
پەروەردەپزیشکی
پیشەپزیشک, نووسەر
بزاڤکۆمیتەی یەکێتی و پێشکەوتن (١٨٨٩-١٩٠٢)

ژیاننامە دەستکاری

ئیسحاق لە خانەوادەیەکی هەژار لە ئامەد لەدایکبووە.[١][٢] دوای تەواوکردنی قوتابخانەی پزیشکی سەربازی، ئیسحاق لە ساڵی ١٨٨٧ ئەکادیمیای پزیشکی سەربازی گولهانێ لە سەرایبورنو ناوی خۆی تۆمار کردووە. لەگەڵ ئیبراهیم تەمۆ و مەحمەد ڕەشید و هاوڕێ کوردەکەی عەبدوڵڵا جەودەت لە پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی نهێنی پێشکەوتنخوازانە بە ناوی کۆمەڵگەی ئیتیحاد عوسمانی، دواتر بە کۆمیتەی یەکێتی و پێشکەوتن ناسرا (CUP)، کە لە بنەڕەتدا دامەزراوە بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی عەبدولحەمیدی دووەم.[٣] کە خوێندنەکەی تەواو کرد بوو بە پزیشک کە لە نەخۆشخانەی حەیدەر پاشا دژی ئیدارەی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم کاری دەکرد. لە ساڵی ١٨٩٦ حکومەتی عوسمانی پیلانێکی بۆ ڕووخاندنی سوڵتان لەلایەن ئەندامانی CUP دۆزیەوە وە زۆربەیان کە لە ناویاندا ئیسحاق دەربەدەر بوون دوورخرانەوە بۆ تەرابلوس، لەوێشەوە دواتر هەڵهات بۆ ژنێڤ لە سویس. شانبەشانی عەبدوڵڵا جەودەت ڕۆژنامەی (CUP)ی ڕۆژنامەی عوسمانییان لە ژنێڤ بڵاوکردەوە هەردووکیان لەلایەن تیگران زاڤێن ڕۆشنبیرێکی ئەرمەنییەوە هاوکاری دەکران.[٤][٥] لە ٩ی شوباتی ١٩٠٢ کۆچی دوایی کرد لە سانرێمۆ، لە ماوەی ژیانیدا سەرکردایەتی و هاوکارییەکانی ئیسحاق وایکردبوو کە ئەندامانی دیکەی کۆمەڵەی کۆنەکانی (CUP) بتوانن کاربکەن و ئەندامێتییەکە دانیان بەو واقیعەدا ناوە و خەمباربوون بە مردنی. ئیسحاق لە نێو ئەندامە کۆنەکانی (CUP) ڕێزێکی زۆری لێدەگیرا. ئەحمەد ڕەزا سەرکردەی نوێی (CUP) یاداشتێکی لەسەر مردنەکەی نووسی.

سەرچاوەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Gawrych, George (2006-10-27). The Crescent and the Eagle: Ottoman Rule, Islam and the Albanians, 1874-1913 (بە ئینگلیزی). Bloomsbury Academic. ISBN 978-1-84511-287-5.
  2. ^ "Institut für Orient- und Asienwissenschaften / 1. Jahrgang (1325-1326... [270]". digitale-sammlungen.ulb.uni-bonn.de (بە ئەڵمانی). 1909. Retrieved 2023-06-05.
  3. ^ Jongerden, Joost; Verheij, Jelle (2012-08-03). Social Relations in Ottoman Diyarbekir, 1870-1915 (بە ئینگلیزی). BRILL. ISBN 978-90-04-22518-3.
  4. ^ Zürcher, Erik Jan (1984-01-01). The Unionist Factor: The Rôle [sic] of the Committee of Union and Progress in the Turkish National Movement, 1905-1926 (بە ئینگلیزی). BRILL. ISBN 978-90-04-07262-6.
  5. ^ Hanioglu, M. Sukru (2001-03-01). Preparation for a Revolution: The Young Turks, 1902-1908 (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. ISBN 978-0-19-977111-0.