ئەبولحەسەن عەلی کوڕی ئەبی سەعید عەبدولڕەحمان کوڕی ئەحمەد کوڕی یوونس بن عەبدولئەعلا سەدەفی میسری، لە میسر لە دایک بووە، یەکێکە لەو گەردوونناسە بەناوبانگانەی عەرەب کە دوای بەتتانی و ئەبو وەفا بوزجانی دەرکەوتوون.

ئیبن یوونس لە خێزانێک بوو کە بەناوبانگ بوون بە زانست، باوکی مێژوونووس و فەرموودەزان بوو، ھەروەھا باپیرەشی ئەستێرەناس بوو، ئیبن یونسیش شوێنێکی گەورەی ھەبوو لای خەلیفەکانی فاتیمی کە زیاتر ھانیان دەدا بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە توێژینەوەکانی لە گەردوونناسی و ماتماتیک دا، ڕوانگەیەکیشیا بۆ درووستکردبوو، ھەموو پێداویستیەکانی دابین کرا بوو.

بەرھەمی زۆری ھەبوو بەڵام بەناوبانگترینیان بریتیتە لە کتێبی (الزيج الكبير الحاكمي).

سەرچاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای عەرەبی