ئیبراھیم ڕەئیسی
لەم وتارەدا بەڵگە لەسەر ڕووداوێکی بەردەوام تۆمار دەکرێت. لەوانەیە زانیارییەکان لەگەڵ بەرەو پێش چوونی ڕووداوەکەدا بەخێرایی بگۆڕدرێن، و دەشێت ڕاپۆرتی ھەواڵە سەرەتایییەکان باوەڕپێنەکراو بن. کۆتا نوێکردنەوەکان بۆ ئەم وتارە لەوانە نییە ڕەنگدانەوەی ھەنووکەترین زانیاری بێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
سەید ئیبراھیم ڕەئیسولساداتی (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠ -مردن ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤)، ناسراو بە ئیبراھیم ڕەئیسی، ٨ەمین سەرۆک کۆماری ئێرانە کە دوای حەسەن ڕۆحانی دەستی بەکار کرد. ئەو ھەروەھا سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بووە. ڕەئیسی ھەروەھا لە کوشتنەکانی ساڵی ١٩٨٨دا بەشدار بووە[١][٢] و بەم ھۆیەوە کەوتووەتە بەر توانجی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوگەلێک وەک لێبوردنی نێونەتەوەیی.
ئیبراھیم ڕەئیسی | |
---|---|
ابراهیم رئیسی | |
لەدایکبوون | Ebrahim Raisol-Sadati ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠ مەشھەد |
مەرگ | ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ (٦٣ ساڵ ژیاوە) Varzaqan |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، قازی، Islamic jurist |
شوێنکار | |
حیزب | Combatant Clergy Association، Association of Combatant Clerics |
ھاوسەر | Jamileh Alamolhoda |
خەڵاتەکان | |
وێبگە | https://raisi.ir |
واژوو | |
پلە | trustee (٢٠١٦–٢٠١٩)، Chief Justice of Iran (٢٠١٩–٢٠٢١)، Member of the Assembly of Experts (٢٠١٦–٢٠٢٤)، Member of the Assembly of Experts (٢٠٠٧–٢٠١٦)، Attorney-General of Iran (٢٠١٤–٢٠١٦)، First Vice Chief Justice of Iran (٢٠٠٤–٢٠١٤)، سەرۆک کۆماری ئێران (٢٠٢١–٢٠٢٤) |
لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤، هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی لە نزیک شارۆچکەی جوولفە، لەسەر سنووری ئازەربایجان، دیارنەماوە و میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاندووە هێلیکۆپتەری سەرۆکی ئێران تووشی رووداوێک بووە.[٣] لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤ میدیاکانی ئێران ، مردنی ناوبراوبەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕایگەیەندرا.[٤]
ژیاننامە دەستکاری
ڕەئیسی لە کۆڵانی نۆغانی شاری مەشھەد لەدایکبووە و پێش لە شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران دەستی کردووە بە خوێندنی زانستە ئایینییەکان لە شارەکانی مەشھەد و قوم. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئەو چووەتە نێو حکوومەت و کاری خۆی لە دەزگای داد دەست پێکردووە.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "An Interview with Scholar and Historian Ervand Abrahamian on the Islamic Republic's "Greatest Crime"". Center for Human Rights in Iran. 2017-05-04. Retrieved 2021-06-22.
- ^ "ابراهیم رئیسی؛ از قضاوت تا تولیت". BBC News فارسی (بە فارسی). 2016-03-07. Retrieved 2021-06-22.
- ^ "سانحه برای بالگرد ابراهیم رئیسی - BBC Persian". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2024-05-19.
- ^ "سید ابراهیم رییسی به شهادت رسید". خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency (بە فارسی). 2024-05-20. Retrieved 2024-05-20.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبراھیم ڕەئیسی تێدایە. |