ئیبراھیمی مەلا مارف

ئیبراھیمی مەلا مارف (بلەی سینگەر):(١٩١٢ - ١٩٩٥) بازرگان و باوەڕپێکراوی گۆڤاری گەلاوێژ، بریکاری مەکینەی خەیاتیی سینگەر ، ئەندامی دەستەی دامەزراندنی (ژووری بازرگانیی سلێمانی) و ئەندامی یەکەم خولی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنیشی بوو .

ئیبراھیمی مەلا مارف

سەرەتای ژیان و ھاوسەرگیری دەستکاری

ئیبراھیم کوڕی مەعرووف کوڕی غەفوورە، لە مارتی ١٩١٢ لە (گەڕەکی سەرشەقام)ی شاری سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. قۆناغی سەرەتاییی خوێندنی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٣٢ خاتوو «حەپسە کچی عەبدوڵڵای قادر بانەیی»ی ھێناوە و دوو کچ و پێنج کوڕ (کەمال، جەمال، جەلال، صەباح، شەماڵ)ی لێ بووە.[١][٢]

دوكانداری دەستکاری

لەبەر ئەوەی باوکی بازرگانیی تووتنی کردووە لە ساڵی ١٩٤١ بەدواوە تا ١٩٤٩ دووکانی فرۆشتنی ھەموو جۆرە بۆینباخ، چاویلکە، پانتۆڵ و کراسی ھەبووە، کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامەیشی لە لایەکی دیکەی دووکانەکەیدا داناوە بۆ فرۆشتن و باوەڕپێکراوێکی «گەلاوێژ»یش بووە .[١][٢]

بازرگانی دەستکاری

لەوەبەدواوە دەستی لەم کارە ھەڵگرتووە و بووەتە بریکاری مەکینەی خەیاتیی سینگەر و فرۆشتوێتی بە (بلەی سینگەر) ناسراوە. ئەوجا قۆنتەراتی دابینکردنی خۆراک (گەنم و جۆ و میوە و گۆشت)ی سپای عیراقی لە سلێمانی وەرگرتووە. ساڵی ١٩٥٠ (سینەمای ڕەشید)ی بە ئیجار گرتووە تا ١٩٥٥. پاش ١٩٥٧ (سینەمای سیروان)ی کە حەمە ئاغای ئەوڕەحماناغا لەسەر موڵکی خۆی دروستی کردووە، بە کرێ گرتووە، سەرەتا ھاوینە بووە و دوایی کراوە بە زستانە و تا ١٩٨٨ درێژەی بەو کارە داوە. دیسان چووەتەوە سەر دووکانی فرۆشتنی مەکینەی سینگەر و دواجاریش (کارگەی کاشیی کاوە)ی داناوە، ئەندامی دەستەی دامەزراندنی (ژووری بازرگانیی سلێمانی) و ئەندامی یەکەم خولی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنیشی بووە .[١][٢]

کۆچی دوای دەستکاری

برایمی (سینگەر) مایسی ١٩٩٥ کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ مێژووی کتێبخانەکانی سلێمانی ١٩٠٠–١٩٧٠، (لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوکردنەوە)، سلێمانی، ٢٠٠٠، ل٤٥؛ زانیاریی زارەکیی ڕۆژی ٢٧/٧/٢٠١٦ی بەڕێز جەلالی کوڕی.
  2. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 7952 - 7953 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .