ئومێدی ئیستقلال ڕۆژنامەیەک بوو بە زمانی کوردی لە لایەن بزووتنەوەکەی شێخ مەحموودی حەفید دەردەچوو. یەکەم ژمارەی لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣ دەرچوو. ڕەفیق حیلمی سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بووە. ڕۆژنامەکە حەوتەی جارێک دەردەچوو. بابەتەکانی ڕۆژنامەکە ڕامیاری و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی بوون.

درووشمی ڕۆژنامەکە دەستکاری

خودایە بەسیە ئیتر لابرێ دەیجوولی ئیزمحیلال،
تلووعی پێ بکەی خورشیدی ڕۆژی پاکی ئیستقبال
لەگەڵ خولیایی ھیجرەت بەسەرچوو عومری شیرینم
دەسا نۆبەی ویسالە ئاە.. ئەی ئومیدی ئیستقلال)...

سەرچاوە دەستکاری