ئایەت (بە عەرەبی: آية) ئایەتەکان ناوی کۆیە، بەواتای نیشانە و بەڵگە دێت، پێویستە لەکۆتایی ئایەتەکەدا بوەستیت و ھەندێک ئایەتیش ھەیە پێویستی بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێکی پاش یان پێشی ھەیە. ژمارەی ئایەتەکانی قورئان ٦٢٣٦ ئایەتە.[١] یەکەمین ئایەت کە دابەزی بۆ سەر پێغەمبەر ئایەتی اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ  خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ  اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ  الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ  عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ (عەلەق:١–٥) بووە. دریژترین ئایەتی قورئان ئایەتی ٢٨٢ی سورەتی البقرةیە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "عدد كلمات وآيات وحروف القرآن - إسلام ويب - مركز الفتوى". www.islamweb.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-03-07.
  2. ^ قورئانی پیرۆز، سوورەتی بەقەرە، ئایەتی ٢٨٢