ئاڵپ ئەرسلان تورکەش

ئاڵپ ئەرسلان تورکەش یان ئەڵپ ئەرسلان تورکەش (ناوی لەدایک بوونی حوسەین فەیزوڵایە، ٢٥/١١/١٩١٧ لە نیکۆسیا(لەفقۆشە)ی پایتەختی قوبرس - ٤/٤/١٩٩٧، ئەنقەرە، تورکیا) سیاسەتمەداری نەتەوەپەرستی تورکە کە دامەزرێنەر و سەرۆکی پێشتری 'پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی'ی ناسراو بە MHPیە.[١][٢][٣] ئەو نوێنەری ئەوپەڕی ڕاستی سیاسەتی تورکی بوو. ئەو بە نازناوی 'باشبوغ' بە تورکی ناسرابوو کە بە واتای سەرۆک دێت.

بیروبۆچوون دەستکاری

تورکەش، بە بیری ئەوپەڕی ڕاستی ڕەگەزپەرستی تورکی، بیروبۆچوونەکانی پێش خۆی وەک نیهال ئاتسز، کە ناسراو بە فیکرە ئاشکرا ڕەگەزپەرستیەکانی [٤][٥] توانی هەڵیانبگێڕێتە سەر بزوتنەوەیەکی بەهێز. لە ساڵی ١٩٦٥دا تورکەش نامیلکەیەکی بڵاوکردەوە بە ناوی 'دۆکوز ئیشیک دتۆکترینی' بە تورکی واتە 'دۆکتراینی نۆ ڕووناکی'. ئەم دەقە بوە پرەنسیپەکانی ئایدۆلۆجیای نەتەوەپەرستی لە تورکیادا. ئەم نۆیە ئەمانە بوون: نیشتیمانپەروەری، ئایدیالیزم، مۆرالیزم، سۆسایەتلیزم، زانستگەرایی، سەربەخۆییگەرایی، دوورەپەڕیزم(ڕوراڵیزم)، پۆپیلیزم(بەناوبناگگەرایی)، ئیندستریاڵیزم(پیشەسازیگەرایی) وە تەکنۆلۆجیاگەرایی.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ «Milliyet»: «А. Туркеш и Л. Тер-Петросян еще в 1993 году договаривались об освобождении оккупированных территорий Азербайджана» ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (ڕووسی)
  2. ^ Ermənistanla əlaqələrin qurulması barədə mərhum Türkeşin öngörüsü ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (ئازەربایجانی)
  3. ^ AKP ALPARSLAN TÜRKEŞİ DƏ ÇİRKİN OYUNUNA ALƏT EDİR (ئازەربایجانی)
  4. ^ John M. VanderLippe, The politics of Turkish democracy, State University of New York Press (30 August 2005). pg 108: "A third group was led by Nihal Atsiz, who favored a Hider style haircut and mustache, and advocated Nazi racist doctrines."
  5. ^ Barry M. Rubin, Metin Heper , Political parties in Turkey, Routledge; 1 edition (1 April 2002). page 40: "This organization was the continuation of the Turkculer Dernegi (Turkists Club), which was founded in 1963 by grass-root racists such as Nihal Atsiz and Ismet Tumturk"

سەرچاوەکان دەستکاری