ئاوازی چیا یان ئاوازێ چیا (بە کوردیی کرمانجی: Awazê Çiya) گرووپێکی مۆسیقای شۆڕشگێڕانەی کوردییە کە بەھۆی بەرھەمھێنانی سترانەکانی شۆڕشگێڕانە لەسەر بنەمای مۆسیقای ڕەسەنی کوردی و بە زمانی کوردی ناسراوە.[١] گرووپی ئاوازی چیا لە ساڵانی ناوێنی دەیەی ٢٠٠٠ەکان دامەزراوەتەوە.[٢] ھەموو ئەندامانی ئەم گرووپە گەریلان.[٣]

ئەندامان دەستکاری

بەرھەمەکان دەستکاری

ئەلبومەکان دەستکاری

  • سیا ژین (Siya Jîn)، ٢٠١٨.
  • بۆتان (Botan)، ٢٠٢٠.

تاکەگۆرانییەکان دەستکاری

  • ئۆرەمار (Oremar)، ٢٠٠٧.
  • دەستانا زاپێ (Destana Zapê)، ٢٠٠٨.
  • ھەدەپەئێ (HDP'ê)، ٢٠١٥.
  • پەکەکەنە (PKK ne)
  • شەھید ھاروون (Şehîd Harûn)
  • مزگینا لەھەنگ (Mizgîna Leheng)
  • بەریتان (Berîtan)
  • ئاوازەک تێ (Awazek tê)، ٢٠١٤.
  • جەنگا گارێ (Cenga Garê)، ٢٠٢١.
  • دە پیرۆ (De Pîro)، ٢٠٢١.
  • وێنەیەک (Wêneyek)، ٢٠٢١.
  • بازێن زاگرۆسان (Bazên Zagrosan)، ٢٠٢١.
  • دەستانا پەکەکە (Destana PKK)، ٢٠٢٢.[٤]

سزادان بۆ گوێگرتنی سترانەکانی ئاوازی چیا دەستکاری

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دادگایەک لە قەیسەری بۆ ٥٠ سەربازی ئەرتەشی تورکیا کە لەسەری پۆستی خۆیان بە جڵوبەرگی سەربازی بە سترانەکانی گرووپی ئاوازی چیا وەکوو دڵ دخوازێ ھەرە جەنگێ و زاپ، زاپ، زاپێ ھەڵپەڕیبوون داوای لێکۆڵێنەوە سەبارەت بە تیرۆر کرد. مولکیە بیرتانە نوینەری پارتی دیموکراتی گەلان لە پەرلەمانی تورکیا لە جێگری سەرۆک وەزیران پرسیاری کرد کە ئایا ھەڵپەڕین بەم سترانانە قێخەیە و وەزیری بەرگریی نەتەوەیی تورکیا وەڵامی دایەوە کە لەسەر بنەمای بەندی ٢ی مادەی ٧ی یاسای ژمارە ٣٧١٣ی دژەتیرۆر ئەم کارە پرۆپەگەندە بۆ ڕێکخراوەی تیرۆریستی بە ئەژمار دێت و دەبێت دادگا لەم بابەتە لێبکۆڵێتەوە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ئاوازی چیا: ئێمە ھەوڵ دەدەین جەوھەری مووسیقای کوردی بە بنەما بگرین (بە تورکی)، نووسراو لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠؛ سەردان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  2. ^ ویتێرز، جاناتان سانییف، ٢٠١٦. بەرھەمھێنانی مۆسیقای کوردی لە ئەستەمبوڵ: مۆسیقا، ھەس و ئایدیۆلۆجیا لە کۆنتێکستی خەریکی ئاڵوگۆڕی شاری (بە ئینگلیزی)، تێزی دکتۆرا لە زانستگای ھارڤارد، کۆلێژی ھونەر و زانستەکان، پپ ٩٨-١٠٥؛ سەردان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  3. ^ ھونگوور، گۆنەنچ، ٢٠١٤. سیاسەت، خەبات، توندوتێژی و گۆڕینی چاندی دەربڕین: ئیتنۆگرافیی کردەوە مۆسیقاییەکانی کوردەکان لە تورکیا (بە ئینگلیزی)، تێزی دکتۆرا لە زانستگای تێکنۆلۆجیی ئەستەمبوڵ، دامەزراوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، دپارتەمانی مۆسیقا، ئامۆژگار: شەھڤار بەشیرئۆغلوو و ڕۆبێرت ڕیگەل، پپ ٨١، ٨٧، ١٢٩-١٣٠، ٢٢٦-٢٢٩، ٢٦٦، ٢٧٤؛ سەردان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  4. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: "دەستانا پەکەکە"؛ بەرھەمی پێشەنگانەی ھونەری شۆڕشگێڕانە (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
  5. ^ ھابەرلەر: لێکۆڵێنەوە سەبارەت بە تیرۆر بۆ ئەو سەربازانە کە لە سەری پۆستی خۆیان بە کوردی ھەڵپەڕین (بە تورکی)، نووسراو لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤؛ سەردان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.