ئامانتادین
پێکهاتەیەکی کیمیایی
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئامانتادین بریتییە لە دژە زیندەییەک بۆ ڤایرۆسەکان، کاریگەری ڤایرۆسەکان لە لاشەدا هەڵدەوەشێنێتەوە. وە ئامانتادین دەگەڕێتەوە بۆ دژە ڤایرۆسییەکان، لە کۆمەڵەی ئادامانتان. ئەم دەرمانە بەکاردەهێنرێت وەک چارەسەرییەکی پاراستن و چارەسەر بۆ پەتا (ئەنفلۆنزا) لە جۆری A.[١] وەک چارەسەرێکی پاراستن ئامانتادین نزیکەی ۷۰% لەو نەخۆشانەی کە نەکوتاون دەپارێزێت دژ بە ئەنفلۆنزا. ئامانتادین بە سەرکەوتوو دادەنرێت لە سووک کردنی تیژی نەخۆشییەکان، ئەگەر بووخرێت لە نێوان ٤٨ کاتژمێر لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Influenza Antiviral Medications: Summary for Clinicians". U.S. Centers for Disease Control and Prevention (CDC). 17 April 2019. Retrieved 14 July 2019.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئامانتادین تێدایە. |