ئالینا ڕۆمانۆڤسکی (بە ئینگلیزی: Alina L. Romanowski؛ لەدایکبووی ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٥٥) دیپلۆماتکارێکی ئەمریکییە کە لە حوزەیرانی ٢٠٢٢ەوە باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە عێراق.[١] پێشتریش لە شوباتی ٢٠٢٠ تا نیسانی ٢٠٢٢ باڵوێزی ئەمریکا بووە لە کووەیت.[٢]

ئالینا ڕۆمانۆڤسکی

لەدایکبوون (١٩٥٥-٠٩-٢٦) ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٨ ساڵ)
پەروەردەبەکەلۆریۆس، ماستەر
خوێندنگەزانکۆی شیکاگۆ
پیشەدیپلۆماتکار باڵوێزی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق

ئالینا خەڵکی ویلایەتی ئیلینۆیە، لە دایکێکی کەنەدی و باوکێکی پۆلەندییە، بەزمانەکانی عیبری، عەرەبی و فەرەنسی قسەدەکات.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Biden nominees for ambassadors to Iraq, Yemen appear before Senate - Al-Monitor: The Pulse of the Middle East". www.al-monitor.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-29.
  2. ^ "Donald Trump nominations list – New White House administration - Washington Post". The Washington Post. Archived from the original on 2017-09-04. Retrieved 2020-01-07.
  3. ^ "Romanowski, Alina L." U.S. Department of State.