ئالڤا مێردال
ئالڤا مێردال (بە زمانی سوێدی: Alva Myrdal؛ لەدایکبووی ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٢ - مردووی ١ی شوباتی ١٩٨٦) کەسایەتی سیاسیی، دیپلۆمات و کۆمەڵناسی سوێدی بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٨٢، لەپاڵ کەسایەتی سیاسیی و دیپلۆماتی مەکسیکی ئەلفۆنسۆ گارسیا ڕۆبلیس بەیەکەوە بوونە ھەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی.[١] لە ساڵی ١٩٨٠، وەک یەکەم کەس خەڵاتی ئاشتیی ئەلبەرت ئەنیشتاینی پێدرا.[٢]
ئالڤا مێردال | |
---|---|
بە سویدی: Alva Myrdal | |
لەدایکبوون | ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٢ Uppsala Cathedral Assembly، سوێد |
مردن | ١ی شوباتی ١٩٨٦ Danderyd، سوێد | (٨٤ ساڵ ژیاوە)
ناو | Myrdal i Stockholm |
شوێنی ناشتن | Garden of Remembrance, Norra Begravningsplatsen |
باوک | Gustaf Albert Jansson Reimer |
ھاوسەر | گونار میردال |
منداڵ | Jan Myrdal، Sissela Bok، Kaj Fölster |
پیشە | دیپلۆمات، سیاسەتوان، کۆمەڵناس، نووسەر |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پەروەردە | Uppsala University، Stockholm University |
شوێنی کار | ستۆکھۆڵم، پاریس |
ئەندامی حیزبی | پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی سوێد |
ئەندامی | Women's International League for Peace and Freedom |
ئالڤا مێردال لەلایەن زانکۆکانی لیدز، ئێدنبرە، گۆتەنبێرگ، ھێلسیننکی، ئۆسلۆ، ئیست ئەنگیلا، تێمپڵ، براندیس و کۆمەڵێ زانکۆی دیکە بڕواننامەی دکتۆرا و خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی پێدراوە.[٣][٤][٥][٦][٧]
ئالڤا لە ١ی شوباتی ١٩٨٦، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
ژیانی خێزانی دەستکاری
ئالڤا لە ساڵی ١٩٢٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئابووریزانی سوێدی گونار میردال ئەنجامدا، ئەوان بەیەکەوە سێ منداڵیان بوو بەناوەکانی جان، سیسێلا ھەروەھا کاج فۆلستەر.[٨] لە ساڵی ١٩٥٩، بوونە خاوەنی یەکەم نەوەیان بەناوی ستیفان فۆلستەر.[٩] گونار لە ساڵی ١٩٨٧ کۆچی دواییی کرد.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "The Nobel Peace Prize 1982". Nobel Foundation. Archived from the original on 2008-10-12. Retrieved 2008-11-12.
- ^ "Alva Reimer Myrdal". Encyclopædia Britannica. Retrieved 23 September 2020.
- ^ "Honorary Graduates 1904–2019". University of Leeds. p. 8. Retrieved 23 September 2020.
- ^ Vem är det: svensk biografisk handbok. 1985 [Who is it: Swedish biographical handbook. 1985] (بە سوێدی). Stockholm: Norstedt. 1984. p. 785. ISBN 91-1-843222-0. داڕێژە:SELIBR.
- ^ "Past Honorary Degree Recipients". Temple University. Retrieved 23 September 2020.
- ^ Vem är det: svensk biografisk handbok. 1985 [Who is it: Swedish biographical handbook. 1985] (بە سوێدی). Stockholm: Norstedt. 1984. p. 785. ISBN 91-1-843222-0. داڕێژە:SELIBR.
- ^ Vem är det: svensk biografisk handbok. 1985 [Who is it: Swedish biographical handbook. 1985] (بە سوێدی). Stockholm: Norstedt. 1984. p. 785. ISBN 91-1-843222-0. داڕێژە:SELIBR.
- ^ Harnesk, Paul, ed. (1962). Vem är vem? 1, Stor-Stockholm [Who's Who? 1, Greater Stockholm] (بە سوێدی) (2nd ed.). Stockholm: Vem är vem. p. 935. داڕێژە:SELIBR.
- ^ Harnesk, Paul, ed. (1962). Vem är vem? 1, Stor-Stockholm [Who's Who? 1, Greater Stockholm] (بە سوێدی) (2nd ed.). Stockholm: Vem är vem. p. 935. داڕێژە:SELIBR.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئالڤا مێردال تێدایە. |