ئەلفرێدۆ مۆسەر (Uberaba) داھێنەرێکی بەڕازیلی و میکانیکییە.

ئالفرێدۆ مۆسەر

لەدایکبوون1945
نەتەوەبەرازیلی
پیشەفیتەر، داھێنەر
ناسراوە بەMoser lamp
ھاوسەرکارمەلیندا

ژیاننامە دەستکاری

لە شاری ئوبێرابا لە شاری میناس جێرایس لە بەڕازیل لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٧٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکدا کردووە بە ناوی کارمەلینا. ئەوەی بە گلۆپی مۆسەر (Moser lamp) ناسراوە ئەم دای ھێناوە.[١]

گڵۆپی مۆسەر دەستکاری

مۆسەر لە ساڵی ٢٠٠٢ گلۆپێکی داھێناوە، بە بەکارھێنانی بوتڵێکی پلاستیکی پڕ لە ئاو کە لە سەرباندا جێگیرکراوە، کە کاردەکات لەڕێگەی شکانەوەی ڕووناکییەوە. لە ڕووناکی ڕۆژدا وەک گڵۆپێکی گەرمی (incandescent bulb) ٤٠ بۆ ٦٠ وات وایە و ھیچ کارەبا یان وزەیەک بەکار ناھێنێت جگە لە ڕووناکی سروشتی.[٢] بە ئاسانی لەسەقفدا دادەنرێت.[٣]

دروست کراوە وەک چارەسەرێک بۆ دابڕانی بەردەوامی کارەبا لە بەڕازیل. بەخۆڕایی چەندین ماڵ ڕووناک دەکاتەوە لە زۆر وڵاتدا لەوانە فیلیپین، ھیندستان، بەنگلادیش، تانزانیا، ئەرجەنتین و فیجی.[٤] بزووتنەوەکە ناسرا بە لیترێ ڕووناکی (Liter of Light) .

مۆزەر دەڵێت: «ڕووناکییەکی خودایییە. خودا خۆری بە ھەمووان بەخشیوە و ڕووناکیش بۆ ھەمووانە. ھەرکەسێک بییەوێت پارەی بۆ ئەگەرێتەوە. تووشی شۆکی کارەبایی نابیت و یەک فلسیشی تێناچێت».[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Cromo (20 August 2013). "El Thomas Edison de los pobres" (بە ئیسپانی). Archived from the original on 25 August 2013. Retrieved 5 September 2013. ٢٥ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Spanish China (15 August 2013). "Gran invento de bombilla que triunfa en suburbios de todo el planeta" (بە ئیسپانی). Retrieved 5 September 2013.
  3. ^ Conciencia Eco (18 August 2013). "Cómo hacer luz con una botella de plástico" (بە ئیسپانی). Retrieved 5 September 2013.
  4. ^ La República (Uruguay) (17 August 2013). "Brasileño ilumina su casa con botellas de agua" (بە ئیسپانی). Retrieved 5 September 2013.
  5. ^ The Guardian newspaper: Alfredo Moser: Bottle light inventor proud to be poor, 13 August 2013

داڕێژە:SPATRAcite